شايان: لە رێکەوتی ٨/١١/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتیی کۆلێژ و هۆبەی دەرچووانی زانکۆ، بەشی یاسا پێشوازی لە پۆلێك لە دەرچووانی خۆی کرد. لە سەرەتای رێورەسمەكەدا وتارێك لەلایەن پ.ی.د. حسێن بالیسانی راگری کۆلێژی یاسا پێشکەش بە ئەمادەبووان کرا، تییادا ئاماژەی بەوە كرد کە مەبەست لەم کۆبوونەوانە هێشتنەوەی پەیوەندیی کۆلێژە لەگەڵ دەرچووانی. لە بەرامبەردا دەرچووانی ئامادەبوو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ رێکخستنی ئەم جۆرە چاڵاکییانە ئاراستەی ڕاگرایەتی کۆلێژ کرد. دواتر چەندین ڕاو سەرنج و تێبینی لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایە روو، و تاوتوێی هەندێك لە کار و چالاکییەكانی كە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن، کرا .