قۆزاخ و میهرەبانی

[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]
[su_custom_gallery source=”media:6758″ limit=”20″ link=”none” target=”self” width=”140″ height=”140″ title=”never” class=””]

دلڤین سەبڕی
قۆناغی سێیەم-بەشی پەرستاری-زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

دەگێڕنەوە كە جارێکیان باخەوانێک بەناو باخچەکەیدا
پیاسەی دەكرد،  بینی پەپوولەیەك لەناو قۆزاخەكەیدایە،  دەجولێت… هەوڵدەدات لێی بێتە دەرەوە… لە هەوڵەكەی بۆ هاتنە دەرەوە بەردەوامە، بەڵام بێ سوودە و ناتوانێت خۆی رزگار بكات. باخەوانەکە كە بینی پەپوولەكە لە هەوڵەكەی سەركەوتوو نابێت، بەدڵێکی پڕ لە میهرەبانیی، بەو مەقەسەی دەستیی قۆزاخەکە دەبرێت بۆ ئەوەی پەپوولەکە رزگاری ببێ و بفرێ، بەڵام بە داخەوە لەجیاتیی ئەوەی پەپوولەكە بفرێ و باڵەكانی بنەخشێنێ، هیچ توانای فڕینی نەبوو، چونكە باخەوانەكە بێ ئاگابوو لەوەی لەناو قۆزاخەکەدا شلەیەک هەیە باڵەکانی پەپولە بۆ فڕین بەهێزدەکات.

لەم چیرۆكە كورتەوە چەند شتێك فێردەبین:

كێشە و ناخۆشییەكان تاقیكردنەوەن، ئەو تاقیكردنەوانە بەهێزمان دەكات و ئامادەمان دەكات بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر كێشە و گرفتێكی ژیان.

میهرەبانیی جوانە، بەڵام بۆ هەموو كەسێك و لە هەموو كاتێكدا نابێت.

هەندێك شت پێویستە سروشت رۆڵی خۆی بێ دەستكاریی مرۆڤ، تێدا بگێڕێ.

[/su_note]