شایان: بەشی ژمێریاری لە فاكەڵتی زانستەكانی بەرێوەبردن و دارایی لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك گەشتێکی مەیدانی پیشەسازی بۆ کۆمپانیای الحیاة (پیپسی هەولێر) ڕێکخست.
ئامانج لەم گەشت ئاشناکردنی فێرخوازان بە بازاڕی کار و ئەزموونکردنی جیهانی ڕاستەقینە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان بوو، و بۆ ئەوەی فێرخوازان ئەزموونی زیاتر لە هەڵبژاردنی پیشەیی پەیدا بكەن.
فێرخوازان ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای (پێپسی) ڕێنوێنی کران و هەروەها سەردانی بەشەكانی ژمێریاری، کۆگا، بودجە، پێکهاتەکانی تێچوون، کۆنترۆڵکردنی تێچوونیان كرد، لەلایەن خۆیانەوە فێرخوازان چەندین پرسیاریان ئاراستە بەرپرسانی ئەو بەشانە كرد بۆ زیاتر وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە كاروبارەكانی هەر بەشێك لەو كۆمپانیایە، ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی جیاواز كرا.

