لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی هەولێری پزیشکیدا، فاكەڵتی دەرمانسازی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك پلەی سێیەمی بەدەست هێنا

شایان: لەژێر ناونیشانی (هێزی پزیشكی لە پەروەردەوە دەستپێدەكات) زانكۆی هەولێری پزیشكی چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خۆی لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر بەست. لەو نێوەندەدا د. هێدی عوسمان توێژەری یاریدەدەر لە فاکەڵتی دەرمانسازی زانکۆی نێودەوڵەیتی تیشک، پۆستەرێکی پێشکەش کرد. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی د. شەرەد ڤیشت و بە هاوکاری هاوپۆلەكانی (ئەحمەد کەنعان و عەبدولسەلام تaەها) لەژێر ناونیشانی “كاریگەری بەكارهێنانی تۆوی چیا (Chia Seed) بۆ گەیاندنی دەرمانی چەوری” بوو. نزیكی 20 بەش و فاكەڵتی پزیشكی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداری كێبڕكێكە بوون، و لەو نێوەندەدا فاكەڵتی دەرمانسازی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك پلەی سێیەمی بەدەستهینا.