دلێر كەریم
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
گەرمیان / ناحیەی رزگاری
(نازانم بۆچی شوێن پێی مرۆڤ له شوێنێكدا، كه خۆشه‌ویست بێت به‌لایه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی نامێنێته‌وه؟)
ئه‌م ڕۆمانه، كه له نووسینى (جه‌نگیز ئیتماتۆڤ) و وه‌رگێڕانى (فایه‌ق سه‌عیده)، یه‌كێكه له‌و ڕۆمانه پهروهردهییانهى كه جگه له چێژی خوێندنه‌وه، ڕۆڵی گه‌وره‌ى مامۆستا، له‌سه‌ر په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنى قوتابی، ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ك چۆن فیلمى(ran clarck story) باس له گرفته‌كانى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات، كه به هاتنى مامۆستایه‌كى په‌روه‌رده‌كار، هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ى كه دژی خوێندن و خوێندنه‌وه و ڕێسا و یاساكانى قوتابخانه‌ن، ده‌بنه باشترین و گوێڕایه‌ڵترین قوتابییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
(به‌ڵكو به‌لاى منه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه له‌مڕۆدا بتوانى په‌ى به په‌روه‌رده‌كردنى داهاتووى مناڵێكى سه‌ر لانكه ببه‌ى) مامۆستایه‌كى كازاخستانى، یاده‌وه‌رییه‌كانى (ئایۆل) له كازاخستان ده‌گێڕێته‌وه. كه دواى چه‌ندین ساڵ، داوه‌تنامه‌یه‌كى له زێدى خۆیه‌وه پێ ده‌گات و بانگهێشتى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌كى ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا فێری هونه‌رى وێنه‌كێشان بووه و به (تابلۆ) ده‌یه‌وێت گوزارشت له خه‌م و ئازاره‌كانى بكات. (ئاڵتیناى سلێمانۆناى ئه‌كادیمیش) ده‌یه‌وێت به‌شدارى بكات و دواتر بۆ مۆسكۆ بكه‌وێته‌ڕێ. سلێمانۆنا له ئێستادا خانمێكى به‌ته‌مه‌نه، به منداڵی له‌و خوێندنگه خوێندوویه‌تى و له ئێستادا مامۆستاى به‌شی فه‌لسه‌فه‌یه و ڕاگری كۆلێژیشه. بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه، گێڕه‌ره‌وه و سلێمانۆناش داوه‌ت كراون، وه‌ك ئه‌وه‌ى یاده‌وه‌رییه‌كان دڵی بگوشن، به گه‌ڕان به شوێن یاده‌وه‌رییه‌كانى (یه‌كه‌مین مامۆستا)ى و دیمه‌نى ئه‌و دارانه‌ى كه خۆی و مامۆستاكه‌ى چاندیان و ئێستا ده‌شه‌كێته‌وه، بڕیارى گه‌ڕانه‌وه ده‌دات، دواتر به نامه‌یه‌ك ڕاى خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
جه‌نگیز ئیتماتۆڤ (1928-2008) ڕۆماننوسێكى قیرغزستانییه. (قیرغزستان یه‌كێكه له كۆماره پێشووه‌كانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت)، كه‌چی چیرۆكى ڕۆمانه‌كه باس له ساڵانى 1924 به‌دوا ده‌كات، تا له جه‌نگى دووه‌مى جیهانى كۆتایی دێت. باس له سه‌ركه‌وتنى شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات به ڕابهرایتى (لینین). چۆن به ته‌نگ خوێندنه‌وه هاتوون. به‌تایبه‌ت بۆ گونده دووره‌ده‌ست و هه‌ژاره‌كان، ئه‌وانه‌ى به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكبوون. له‌و نامه‌دا سلێمانۆنا ده‌یگێڕێته‌وه كه چوارده ساڵان بووه و دواى مردنى باوك و دایكى، له ماڵی ئامۆزایه‌كى باوكی‌دا ژیاوه. جارێكیان چاویان به لاوێكى نه‌ناس ده‌كه‌وێت كه به‌ره‌و (ئایۆل) دێت. به پاڵتۆ دهوڵهتییهكهى به‌ریه‌وه ده‌زانن كه كارێكى گرنگ له ئارادایه. ئه‌ویش كوڕی (تاشان) بووه كه وه‌ختى خۆی له ئایۆل ژیاوه، ئه‌و لاوه ناوى (دوێشن)ە و ناردوویانه بۆئه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌ك بكاته‌وه و مناڵه‌كان فێری خوێندن و نووسین بكات.
دوێشن ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى زۆر ده‌بێته‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت خه‌ڵك ئاشنا بكات به مافه‌كانیان، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ڕێچكه‌ى ژیانى خۆیان به‌رده‌وامبن، بۆیه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و ململانێی ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت مامى خاوه‌ن نامه‌كه(سلێمانۆنا). ئه‌وان بڕوایان وه‌هایه كه خوێندن بۆ ئه‌وان نه‌كراوه و سوودى لێ نابینن، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا بۆ سه‌رۆكه‌كان باش و به‌سووده. كاتێك به‌رده‌وامن له به‌رهه‌ڵستى كردن، مامۆستاكه (له سوپاوه فێری خوێنده‌وارى بووه) له باخه‌ڵی نامه‌یه‌كى شورهوى ده‌رده‌هێنێت و ده‌ڵێت: كێ زه‌وى و ئاوى دانێ؟ كێ ئازادى دانێ؟ ئێستا دژی یاساكانى شورهوى ده‌وه‌ستنه‌وه؟ كه‌س وەڵام ناداته‌وه! یه‌كێك ده‌پرسێت تۆ كه كشتوكاڵ ناكه‌یت و مه‌ڕ و ماڵاتت نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌سپێكت بۆ ژێرت نییه، چۆن ده‌ژیت؟ ده‌ته‌وێ ببی به بارگرانى به‌سه‌ر ئێمه‌وه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت نه‌خێر من مووچه‌خۆری حكومه‌تم. شوێنى به‌گى ناوچه‌كه كه دواى شۆڕش هه‌ڵهاتبوو بۆ شوێنێكى نادیار، ده‌كه‌نه قوتابخانه. كه كچه‌كانى دێ له پشقل هێنانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چاویان به مامۆستا ده‌كه‌وێت كه گیانى تۆزاوییه و مژده‌ى ئاماده‌یی قوتابخانه‌كه‌یان پێده‌دات، داوایان لێ ده‌كات كه بخوێنن، سلێمانۆنا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پورم بیه‌ڵێت من دێم!
سلێمانۆنا باره ته‌پاڵه و پشقلهكهى خۆی لاى خانووه‌كه‌ى مامۆستا جێدێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارى دووه‌م، منداڵه‌كانى هاوڕێی چاوه‌ڕێی ناكه‌ن، كه تاریك ده‌كات و شه‌وى به‌سه‌ردا دێت، پوورى(ژنى ئه‌و ماڵه‌ى لێی ده‌مێنێته‌وه) لێی توڕه ده‌بێت و دژایه‌تى خۆی بۆ چوونه قوتابخانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت. لێره‌وه ئیتر عه‌شقی ئه‌م كچه بۆ قوتابخانه زیاد ده‌كات. ئه‌وه‌ى له دێرزه‌مانه‌وه وتراوه، قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان خۆشه‌ویستتر ده‌بن. دواى دوو ڕۆژ مامۆستا (دوێشن) ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێت و منداڵان بۆ قوتابخانه ده‌بات. پوری ده‌ڵێت ئه‌م بێ دایك و باوكه، با نه‌خوێنێت، مامۆستا ده‌ڵێت یاسایه‌ك هه‌یه بڵێت با هه‌تیووه‌كان نه‌خوێنن؟ له‌و كاته‌دا مێرده‌كه‌ى پورى ده‌ڵێت تا پیاو له ماڵا بێت, زهعیفهكان بۆیان نییه قسه بكه‌ن، تۆش (دوێشنى كوڕی تاشان به‌گ) كچه‌كه بووه و فێری خوێندنى بكه.
هه‌موو ئه‌م گێڕانه‌وانه هی سلێمانۆنایه، كه به نامه‌یه‌ك ناردوویه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌دا پێكه‌وه بوون و داواى گێڕانه‌وه‌یان لێ كردبوو. درێژه‌ى پێده‌دات و ده‌ڵێ له یه‌كه‌م ڕۆژی چوونه قوتابخانه‌دا زۆر دڵم خۆش بوو، وێنه‌ى پیاوێكى ڕووسی هه‌ڵواسرابوو، مامۆستا وتى: ئه‌مه لینینه. و دواى فێربوونى وشه‌ى دایه و بابه، فێری ناوى لینین ده‌بن، دواى ساڵێك وشه‌كانى وه‌ك به‌گ و جوتیاری كرێگرته و شوراكان، فێرده‌بن، مامۆستا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێ ده‌دات فێری وشه‌ى (شۆڕش)یان بكات. (ماركیز واته‌نى شۆڕشی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه چاك بنووسیت). سلێمانۆنا كه له هه‌موو قوتابییه‌كانى تر گه‌وره‌تر ده‌بێت، زووتر فێری خوێندن ده‌بێت و سه‌رسام ده‌بێت به مامۆستاكه‌ى(به‌ڕاى من له هه‌موو جیهاندا یه‌كێكى دى نه‌بوو به ئه‌ندازه‌ى (دوێشن) دانا و زانا بێت). ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان گاڵته‌یان به هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى مامۆستاكه دێت كه له جۆگه‌كان منداڵه‌كان ده‌په‌ڕێنێته‌وه و پێیانه‌وه ماندوو ده‌بێت. جیاوازى چینایه‌تى ته‌نیا به جلوبه‌رگ و ئه‌سپه‌كانیانه‌وه دیار نییه، به‌ڵكو به تێگهیشتنیانیشهوه دیاره كه یه‌كێكیان خزمه‌تى منداڵى هه‌ژاره‌كان ده‌كات و ئه‌وانیتریان گاڵته‌یان به‌و كاره‌یان دێت. مامۆستا پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كات كه كوڵێك پشقل و تهپاڵهكانت له قوتابخانه‌كه‌دا دانابوو؟ ئه‌میش ده‌ڵێت به‌ڵێ و مامۆستاش نایشارێته‌وه كه هه‌ر واى بۆ چووه كه هی ئه‌م بێت. مامۆستا كه ده‌زانێت سلێمانۆنا زیره‌كه، ده‌ڵێت ئاخ خۆزگه بمتوانیایه تۆم بۆ شارێكى گه‌وره بناردایه! ئه‌م له خه‌یاڵی خۆیدا ده‌ڵێت بریا دوێشن برام بووایه و باوه‌شم پێدا بكردایه(ئه‌ى په‌روه‌ردگار، دوێشن بكه برایه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى من).
سلێمانۆنا به‌شێوه‌یه‌كى فلاشباك له نامه‌كه‌یدا باسی ڕۆژانى ڕابردوو ده‌كات، كه له یه‌كێك له ڕۆژه‌كاندا ماته‌م و خه‌مبارى به مامۆستاكه‌یانه‌وه دیاره، كه ده‌چنه پۆله‌وه پێیان ده‌ڵێت هه‌ستن، ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستن و ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات كڵاوهكانتان داگرنه‌وه، مامۆستاش كڵاوه سه‌ربازییه‌كه‌ى داده‌گرێته‌وه و ده‌ڵێت:
لینین مرد!
هه‌مووان به خه‌مبارییه‌وه چه‌ند چركه‌یه‌ك بۆ ڕێزگرتن له ڕابه‌رى شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر، به بێده‌نگى له به‌رانبه‌ر وێنه‌كه‌ى خۆی، ده‌وه‌ستن. مامۆستا مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت و بۆ چوونه نێو حزبه‌وه گه‌شت ده‌كات، چه‌ند ڕۆژێك نایه‌ته‌وه. ئه‌میش هه‌ر دڵی لاى گه‌ڕانه‌وه‌ى مامۆستاكه‌یه‌تى. پورى لێی توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت منداڵه‌كان سه‌رمایان ده‌بێت كه‌م ده‌رگاكان بكه‌ره‌وه و دایان بخه. بهێڵه ده‌رگاكان ئیسراحه‌ت بكه‌ن! من لێت بێزار بووم و ملی ڕێ بگره و بڕۆ بۆ لاى پیره‌مێرد و پیرێژن و ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بوو، شه‌ویش هه‌ر له‌وێ بمێنه‌وه.
نه‌نكه(سایكال) و باپیره(كارتنباى) ئه‌و دوو كه‌سه‌ن كه مامۆستا دوێشن له ماڵیان ده‌مێنێته‌وه و خزمێكى دوورى دایكى سلێمانۆنان، كاتێك بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ى مامۆستاكه نییه، سلێمانۆنا ده‌چێت بۆ ماڵیان و هه‌واڵی مامۆستا ده‌پرسێت، زۆر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن و هه‌واڵێك له هاتنه‌وه‌ى مامۆستاوه نییه، كه‌چی ئه‌وان ده‌خه‌ون و سلێمانۆنا دڵی لاى گه‌ڕانه‌وه‌ى مامۆستاكه‌یه‌تى. ده‌نگى گه‌له‌گورگ دێت، كارتنباى خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌ڵێت به ده‌نگیاندا دیاره كه ده‌ورى ئه‌سپێكیان داوه، خوا بكات دوێشن بێت. تا پیره‌ژن چراكه پێده‌كات، سه‌گه‌كانیش ده‌ست به وه‌ڕه ده‌كه‌ن. به په‌شۆكاوى دوێشن خۆی ده‌كات به ژووردا و ده‌ڵێت تفه‌نگ! گورگه‌كان ئه‌سپه‌كه‌یان خواردبوو. مامۆستا نیگه‌رانى خۆی نییه، نیگه‌رانى ئه‌وه‌یه ئه‌سپه‌كه‌ى ئه‌مانى بردووه و به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ى درهنگوهختى ئه‌مه‌وه گورگه‌كان ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌خۆن. هۆكارى دواكه‌وتنى بۆ ئه‌م نیوهشهوهش ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ڵێنى به منداڵه‌كان(قوتابییه‌كان)ى داوه ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێته‌وه تا سبه‌ى ده‌ست به خوێندن بكه‌نه‌وه. بۆیه كارتنباى ده‌ڵێت ژنه‌كه سه‌یری ئه‌م گه‌وجه بكه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى به منداڵه‌كان داوه بگه‌ڕێته‌وه، خه‌ریكبوو ژیانى خۆی له ده‌ست بدات. كاتێك سلێمانۆنا له‌ژێر جێگه‌كه‌وه بۆ دیمه‌نى مامۆستاكه‌ى ده‌گیرێت، ده‌پرسێت ئه‌وه كێیه؟ ئه‌وانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه سلێمانۆنایه و ئه‌مشه‌و هاتبوو لاى ئه‌مان بمێنێته‌وه. مامۆستا دڵی ده‌داته‌وه و باوه‌ش به یه‌كدا ده‌كه‌ن. (به ده‌سته ساردهكانى، ناوچاوانه گه‌رمه‌كه‌ى ده‌شێلام).
كچه گه‌وره ده‌بێت و ڕۆژێك دوو ئه‌سپسوارى نامۆ له ماڵدا ده‌بینێ، به پێكه‌نینه نائاساییه‌كانى پورى بێزار ده‌بێت، له گفتوگۆی نێوان میوانه‌كان و پورى ده‌كه‌وێته گومانه‌وه. سایكال دێت بۆ ماڵیان و نیگه‌رانه له‌و مه‌به‌سته‌ى پورى كه ده‌یه‌وێت سلێمانۆنا هاوسه‌رگیری بكات و خوێندن ته‌واو نه‌كات، ڕۆژى دواتر كه ده‌چێت بۆ قوتابخانه مامۆستا له دواى ته‌واو بوونى وانه‌كان بانگى ده‌كات و پێی ده‌ڵێت مه‌چۆره ماڵه‌وه، له‌وه‌وه سلێمانۆنا تێده‌گات پورى چی پیلانێكى له‌ژێر سه‌ردایه! مامۆستا پێی ده‌ڵێت:
من خۆم لێپرسراوى تۆم، له ماڵی ئێمه بژى و لێم دوور نه‌كه‌ویته‌وه. ئه‌و شه‌وه به‌و دوودڵی و ڕاڕاییه‌وه له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، بۆ به‌یانییه‌كه‌ى مامۆستا دوو نه‌مامى بۆ قوتابخانه‌كه هێنابوو بۆئه‌وه‌ى خۆی و ئاڵتیناى بیچێنن. تا ئه‌وان گه‌وره ده‌بن، تۆش گه‌وره ده‌بیت و ده‌بیته خانمێكى چاك. من هه‌میشه وا ده‌بینم تۆ ده‌بیته خانمێكى چاك! ئه‌و چنارانهى ئێستاش شینن و به‌قه‌د باڵاى من به‌رزن.
مامۆستا له بیری پلانێكدا ده‌بێت كچه ڕزگار بكات و له‌و پیلانه‌ى پورى بۆی داناوه، ڕزگارى بكات. ئه‌وه‌ش به ناردنه‌وه‌ى بۆ شار، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى مه‌ڵبه‌ندى ناوچه‌ییه‌وه، بۆ ڕۆژی دواتر پورى دێت و ده‌یه‌وێت كچه به زۆر بۆ ماڵ بباته‌وه، مامۆستا ده‌ڵێت كچان قوتابین و كاتى شووكردنى كه‌سیان نه‌هاتووه. دوو ئه‌سپسوار له‌سه‌ر فه‌رمانى ژنه، هێرش بۆ مامۆستا ده‌به‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت ئێره قوتابخانه‌یه، به‌ڵام گوێی پێ ناده‌ن. بوختانى بۆ ده‌كات و ئه‌ڵێت لێیده‌ن (من خۆم ده‌مزانى ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م كچه هه‌تیوه‌دا سه‌روسه‌ودای هه‌یه). مامۆستا هه‌وڵی ڕزگاركردنى مناڵه‌كان ده‌دات، پیاوه‌كان ده‌ستى ده‌شكێنن.
لێره‌دا ده‌ست شكاندن لاى (جه‌نگیز ئیتماتۆڤ) هێمایه بۆ وه‌ستانه‌وه دژی نووسین و خوێندن، دژی هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وشیارى كۆمه‌ڵگا، له پاڵ زانست و زانیاری، وشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى گرنگه، بۆیه ئاڵتیناى له نامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه مامۆستا له په‌لوپۆ ده‌كه‌وێت و كاتێك پورى و پیاوه‌كان له لێدانى مامۆستا ده‌بنه‌وه، ئه‌م ده‌خەنە سه‌ر ئه‌سپ و ده‌یبه‌ن، مامۆستاش تواناى به هاناوه چوونی نه‌ماوه. تا ده‌یبه‌ن و له ڕهشماڵێكدا چاو ده‌كاته‌وه و خۆی ده‌بینێته‌وه. بڕیار ده‌دات، یان ده‌بێت ڕزگارى بێت، یان بمرێت، نه‌ك ژیانێك به‌و شێوه‌یه‌ى كه خۆی نایه‌وێت و پورى بۆی هه‌ڵبژاردووه. ئه‌گه‌ر مردیشم با له ڕێگه‌ى ئازادی‌دا بمرم، ئه‌مه‌یان كاریگه‌ریی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى مامۆستاكه‌یه‌تى كه له كچێكى شه‌رمنى ماڵانه‌وه كردوویه‌تى به مرۆڤێكى یاخى كه به گژ دابونه‌ریته كۆنهخوازهكاندا ده‌چێته‌وه. بۆیه ده‌ڵێت (ئه‌ى به‌دبه‌خته‌كان ڕاپه‌ڕن)، وه‌ك هێمایه بۆ دروشمى (كرێكارانى جیهان یه‌كگرن). ئه‌وان له‌وێدا كۆچه‌رین و خه‌ریكى باركردنن، ژنه‌كان به‌شیان مه‌ینه‌تییه و پیاوه‌كانیش خه‌ریكى هێنانى ژنى دووه‌من، بۆیه به ڕه‌خنه‌وه ده‌ڵێت: ژنى یه‌كه‌مى كابرا هات و وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچ شتێكى ئه‌م جیهانه په‌یوه‌ندى به ئه‌وه‌وه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت مێرده‌كه‌شی خه‌به‌ردار نه‌كرده‌وه كه یارمه‌تى بدات، مێرده‌كه‌ى له‌ژێر چه‌ندین لێفه‌وه، پرخه‌ى ده‌كات. ئه‌مه ڕه‌خنه‌ى نووسه‌ره له بێده‌نگى كۆمه‌ڵگا له‌و نادادییه‌ى به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت و لێی بێ ئاگان. كاتێك ده‌زانن مامۆستا به سه‌ر پێچراوى و دوو پۆلیسی تر دێن و پیاوه‌كه ده‌گرن و ده‌یبه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكى سه‌یر لاى ئاڵتیناى دروست ده‌كات، له لایه‌ك خۆشحاڵه كه دوێشن ماوه و نه‌مردووه، له لایه‌ك خۆی به پڕوپووچ ده‌هاته پێشچاو. كه پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه(تازه زاوا) ده‌گرن و ده‌یخه‌نه سه‌ر ئه‌سپێك، ژنه‌كه‌ى پێشوویشی لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌كو شێت به‌ره‌و مێرده‌كه‌ى ده‌چێت و به به‌ردێك كڵاوه‌كه‌ى سه‌رى ده‌خاته خواره‌وه و ده‌ڵێت:
له‌بری ئه‌و خوێنه‌ى كه ده‌تمژی، تاوانبار! له بری ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شانه‌م پیاوكهژ! به زیندووى به‌رۆكت به‌رناده‌م!
ئه‌م دیمه‌نه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نووسه‌ر مه‌به‌ستێتى بڵێت، ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندێك دڕنده بن و بتوانن ژێر ده‌سته‌كانیان بچه‌وسێننه‌وه، له كاتى لاوازیشدا بێت تۆڵه‌یان لێ ده‌كرێته‌وه. پیاوێك تا دوێنێ ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى هه‌بوو، ژنى به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ى هێنا، ئێستا كه یاسا كه‌له‌پچه‌ى كردووه، ده‌رفه‌تێكى ڕه‌خساندووه مافخوراوان تۆڵه‌ى لێ بكه‌نه‌وه. پۆلیسه‌كان له پێشه‌وه و مامۆستا و ئاڵتیناش له دوایانه‌وه ڕێ ده‌كه‌ن، مامۆستا داواى لێبوردن ده‌كات كه نه‌یتوانى له كاتى ڕووداوه‌كه‌دا بیپارێزێت. هه‌روه‌ها پێی ده‌ڵێت كه پێرێ له مه‌ڵبه‌ندى ناوچه‌یی بووم و تۆ بۆ خوێندن، بۆ شار ده‌چیت. دواتر له ڕۆخى ڕووبارێك لاده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاڵتیناى خۆی بشوات. وه‌ك خاڵی ده‌ستپێكى نوێ و له‌بیركردنى ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌ى پێشتر تێیدا بووه، هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كى نوێ له ژیانى، ده‌رچوون له تاریكییه‌وه به‌ره‌و ڕووناكى.
دواتر ئاڵتیناى به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ شار، له ڕێگه مامۆستا پێی ده‌ڵێت من ئاگام له نه‌مامه‌كان ده‌بێت، هه‌ركات گه‌وره بوویت و گه‌ڕایته‌وه ده‌یانبینى چه‌ند گه‌وره و جوانبوون! كه ده‌گاته شار و ده‌خوێنێت، مامۆستاى زۆر ده‌بینێت، به‌ڵام كاریگه‌ری یه‌كه‌مین مامۆستاى له‌سه‌ره و كۆڵ نادات. جارێكیان نامه‌یه‌ك بۆ مامۆستاكه‌ى ده‌نووسێت و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه خۆشیده‌وێت. ته‌نانه‌ت وه‌ڵامى ناداته‌وه، هه‌ست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه بخوێنێت و كاتی لێ نه‌گرێت! دواتر له مۆسكۆ ده‌خوێنێت و پێده‌گات، به هۆی سه‌رقاڵییه‌وه چه‌ند ساڵێك ناگه‌ڕێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا كه جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێت و مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن. كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایۆل و داره‌كان ده‌بینێت، كه له‌سه‌ر گردى قوتابخانه‌كه ده‌شنێنه‌وه، ئه‌وه‌ى ناوى مامۆستا بوو ئه‌م به‌ناوى خۆیه بانگى ده‌كات و ده‌ڵێت (دوێشن سوپاست ده‌كه‌م داره‌كان پێگه‌یشتن)، خاوه‌ن گالیسكه‌كه فرمێسك به چاوه‌كانیدا دێته خواره‌وه و ده‌ڵێت: مامۆستا له‌گه‌ڵ سوپادا ڕۆشت، من خۆم به‌م گالیسكه‌یه بۆ مه‌ڵبه‌ندى سوپام برد! ئه‌ویش له نیگه‌رانیدا داده‌به‌زێت و به یادى جارانه‌وه كوچه و كۆڵانه‌كان ده‌گه‌ڕێت. سوێند ده‌خوات پێ نه‌نێته ماڵی مام و پورى، مرۆڤ ده‌توانێ له زۆر كه‌س ببورێ، به‌ڵام ناپاكییهكى له‌م چه‌شنه، چاوپۆشی لێ ناكرێت! گومان ده‌كه‌ن مامۆستا كوژرابێت، شه‌ڕ كۆتایی پێ دێت و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێت، هیچ هه‌واڵێك له مامۆستاوه نه‌بوو.
ساڵی 1946 ئاڵتیناى به گه‌شتێك له سیبیریا ده‌چێته ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستى كارێكى زانستى. له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه كه‌سێك ده‌بینێت به دوێشن تێده‌گات، كاتێك لێی نزیك ده‌بێته‌وه و هاوار ده‌كات مامۆستا دوێشن، ئه‌ویش ده‌ڵێت خوشكه گیان چیت ده‌وێت من ناوم بینیۆیه، نه‌ك دوێشن! ئیتر هه‌مووان لاى خۆیانه‌وه نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن له شه‌ڕ كه خوشك و برا و خۆشه‌ویسته‌كان له‌یه‌ك دادهبڕِێت (له‌م شه‌ڕه‌دا جا چیمان به‌سه‌ر نه‌هات!).
دواتر تووشم بوو به تووش پیاوێكى ڕه‌سه‌نه‌وه و خێزانم پێكه‌وه ناوه و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا به ئاسوده‌یی ده‌ژیم، دوكتۆرام له فه‌لسه‌فه هه‌یه. ئه‌و ڕۆژه‌ش كه هاتم بۆ ئایۆل ئه‌مه‌ى له‌م نامه‌یه‌دا به تۆی ده‌ڵێم، نه‌ده‌بوو بۆ هه‌مووانى بگێڕمه‌وه، بۆیه گرنگه قوتابخانه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه به ناوى (دوێشن)ەوه، یه‌كه‌مین مامۆستا و كۆمه‌نیستى ئایۆل، له هه‌مووان زیاتر شایانى ئه‌و ڕێزه‌یه، كه خۆی هه‌وڵ و ماندووبوونى زۆری پێوه بینى.

