شایان: زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و زانکۆی دەندی – سکۆتلەندا، شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، لە میانی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی بنیاتنانی توانای توێژینەوەدا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد لە ڕێکەوتی (٣ / ٦ / ٢٠٢٤). لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا هەردوو بەڕێزان پ. ی. د. ادریس هادی صالح، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و پ. د. ئیان گیلێسپی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی دەندی واژۆیان لەسەر یاداشتنامەکە کرد.
زانکۆی دەندی لە ساڵی ١٨٨١ دامەزراوە، مێژوویەک و خزمەتێکی درێژخایەنی هەیە بۆ دابینکردنی دەرفەتی خوێندنی یەکسان، بەبێ گوێدانە ڕەگەز یان پەیوەندی ئایینی، هەروەها زانکۆکە پێشەنگی بەریتانیا بووە لە دابینکردنی خوێندنی تێکەڵاو بۆ هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو.
ئەم یاداشتنامەیە ئامانجیەتی هاوکاری ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی ستاف و قوتابیان لە نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا بەرز بکاتەوە، تیشک بخاتە سەر پابەندبوونیان بۆ باشترکردنی ستانداردەکانی خوێندنی باڵا و پێشخستنی بەشداریکردنی ئەکادیمی نێودەوڵەتی.

