زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک یاداشتنامەیەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی پیشەسازی ئەکادیمیای ئوردن واژۆ کرد

شایان: زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و پلاتفۆرمی پیشەسازی ئەکادیمیای ئوردن (JAIP) لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە (٢٩ / ٥ / ٢٠٢٤) یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان پ. د. سوڵتان ئەبو عورابی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و پ. ی. د. عبدالصمد، ڕاگری فاکەڵتی دەرمانسازی و پ. ی. د. جعفر حوسێن، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دکتۆر خالید خرایسات دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری JAIP.

JAIP پلاتفۆرمێکە کە هاوکاری نێوان کەرتی پیشەسازی و دامەزراوە زانستییەکان ئاسان دەکات لە ڕێگەی مۆدێلەکانی گونجاندنی داینامیکی و ناساندنی چەمکێکی نوێ و لایەنەکان دەتوانن متمانە بە JAIP بکەن وەک نێوەندێکی باوەڕپێکراو.

ئامانج لەم یاداشتنامەیە بەهێزکردنی هاوکاری ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی زانستییە لەنێوان دامەزراوەکان و جەخت لەسەر باشترکردنی ستانداردەکانی خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی بەشداری ئەکادیمی نێودەوڵەتی دەکاتەوە.