سەباز عومەر محەمەد
قۆناغی دووەم
بەشی یاسا
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
جارێکیان پاشا لە بازاڕدا دەڕۆیشت، بازرگانێک و کوڕەکەی بینی کە قسەیان دەکرد.
بازرگانەکە بە کوڕەکەی گوت: چەند هاوڕێت هەیە؟
کوڕەکە وتی (40)
بازرگانەکە وتی: من گەیشتوومەتە ئەم تەمەنە، تەنها هاوڕێ و نیوێکم هەیە.
پاشا دوای ئەوەی گوێی لەم قسانە بوو، گەڕایەوە بۆ کۆشک و هەموو وەزیرەکانی کۆ کردەوە و پێی گوتن:
مەبەست لە یەک هاورێ و هاورێ نیوێک چییە؟
وەزیرەکان وتیان: ئێمە دەزانین هاوڕێ چییە، بەڵام نیوەی نازانین.
پاشا وتی: نا، دەمەوێت بزانم.
داوای لە پاسەوانەکان کرد بازرگانەکە بهێنن بۆ کۆشک تاوەکو بزانێت مەبەستی چی بوو.
بازرگانەكە هات بۆ کۆشک، پاشا بەخێرهاتنی کرد و پێ گوت:
“مەبەستت لە یەک هاورێ و هاورێ و نیوێک چی بوو؟”
بازرگانەکە وتی: من لە خزمەتی تۆدام، بەڵام چۆن مەسەلەکەت بۆ ڕوون بکەمەوە،
دەبێت بە چاوی خۆت بیبینیت!؟ من ناتوانم بە قسە بۆت ڕوون بکەمەوە.
پاشا: چۆن؟
بازرگان: دەنگۆیەک بڵاو بکەوە کە ڕۆژی هەینی ئەم بازرگانە بە تۆمەتی تاوان لە سێدارە دەدرێت.
پاشا: چۆن!؟
بازرگان: وەک وتم بیکە و ئەوکات مانای یەک هاوڕێ و هاورێ و نیوێکت بۆ دەردەكەوێت.
لەسێدارەدانی بازرگانەکە ڕاگەیەندرا، ئامادەکاری کرا و پاشا و خەڵک کۆبوونەوە.
دواتر بازرگانەکەیان بردە بەر پەتی سێدارە، لەناکاو کەسێک لە دوورەوە بە راکردن هات و
بە دەنگێكی بەرز هاواری کرد کە نیوەی ماڵەکەی دەدات بە پاشا تاوەکو هاورێکەی ئازاد بێت.
پاشا پێ ووت: بۆچی ئەم پارە زۆرە لە پێناو هاورێیەکەت دەبەخشی؟
ئەویش بە دەنگی سەبر بە پاشا دەڵێ:
“من نیوە ئەدەم، دواتر لەگەل ئەم بازرگانە دوو ئەوەندە بەدەست دەهێنمەوە،
بۆیە تکایە ئازادی بکە، ئەگەر نا خۆم و خێزانەکەم دەمرین لە برساندا.”
پاشا: نەخێر.. من ئەو بازرگانە هەر لە سێدارە دەدەم، ئێستا چیت هەیە بۆ هاورێکەت دەتوانی پێ بڵێی؟
کابرا چاوی لە بازرگانەکە کرد و وتی:
“دەبینیت براکەم، هەموو ماڵەکەم بۆ ئازادکردنت تەرخان کرد، بەڵام پاشا ڕەتیکردەوە،
کەواتە ئایا من وەفاداریم بۆ تۆ نوێکردۆتەوە هاوڕێکەم؟”
بازرگانەکە وتی: بەڵێ، تۆ هەموو کات وەفادار بوویت.
پاشا هەواری کرد: حوکمەکە جێبەجێ دەکرێت.
دواتر یەکێکیان بەخێرایی هات و وتی:
“جەنابی پاشا، ئەم بازگانە هیچ تاوانێکی نەکردووە، هەموو تاوانەکان من کردوومە،
دەبێت من لەسێدارە بدرێم…!! با بازرگانەکە بگەرێتەوە ناو ماڵ و منداڵەکانی.”
پاشا: باشە، داواکەت قبوڵ دەکەم.
بانگی پاسەوانەکانی کرد کە ئەم پیاوە ببەنە بەر پەتی سێدار لە جیاتی بازرگانەکە.
دواتر بازرگانەکە بە پیاوەکەی گوت:
“دەمزانی تۆ دێیت بۆ ئێرە تاوەكو من ئازاد بکەی لە کاتێکدا هیچ تاوانێکت نەکردووە؟”
پاشا هەواری کرد: ئێوە ناتوانن واز لە قسەکردن بهێنین؟
پیاوەکە وەلامی داویەوە و وتی: نەخێر.
لەکاتێکدا پاشا فەرمانەکەی جێبەجێ دەکرد،
بازرگانەکە سەیری پاشای کرد و وتی:
“ئێستا زانیت جیاوازی نێوان هاوڕێیەک و نیوە هاوڕێیەک چی بوو.”
کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کەوا ٪80 مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە
لە پێناو مەسڵەحتی ماددی و مەعنەوی هاوڕێن، و بەوانە دەگوترێت هاورێی کاتی!
هاوڕێی راستەقینە ئەو هاوڕێیانەن کەوا ئامادە بۆت بمرن و ملی خۆیان دەدەنە بەر پەتی سێدارە.