سەلیم فەریق
قۆناغی یەکەم
بەشی یاسا
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
دەمەوێ پێش هەموو شتێک پێتان بڵێـم رەفتار لە روانگەی دەرونناسییەوە چییە؟ رەفتار بریتییە لە “وەڵام دانەوەی ورووژێنەر یان داواکاریی دەرەکی یان ناوەکییەکان بە پێی ئەو ئەزموونەی کەسەکە هەیەتی” واتا بە پێی ئەو ئەزموونەی خۆم رەفتار دەکەم. بۆ ئەوەی زیاتر روون ببیتەوە بە چیرۆکێك دەستی پێ دەکەم…
کوڕی جەهم چووە بەغداد لەوێ پێێان گوت هەر کەسێك هۆنراوە بەسەر {المتوكل}دا بهۆنێتەوە خەڵاتێکی زۆر گەورەی پێشكەش دەكرێت، بۆیە کوڕی جەهم دڵی بەمە زۆر خۆش بوو بێ یەک و دوو خۆی گەیاندە تەلاری کۆشکی پاشا لای {المتوكل} لە کاتی گەیشتنیدا دەبینێ هۆنراوە بێژان و شاعیران خەریکی هۆنینەوەن و خەڵاتی گەورە وەردەگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پاشا کەسەکی دڵ رەق بوو، كە تووڕە دەبوو سزاكانی پڕ ئێش و ئازار دەبوون. عەلی کوڕی جەهم چووە پێشەوە و دەستی کرد بە گوتنی هۆنراوەکەی و پێهەڵدانی{المتوكل} بەو شتانەی کە لە بیایانەكاندا رۆڵ و کاریگەرییان لەسەری هەبووە، وەکو سەگ و بزن و سەتڵ و بیر.
أنت كالكلب في حفاظك للود
و كالتيس في قراع الخطوبِ
أنت كالدلو، لا عدمناك دلوًا
من كبار الدلا، كبيرَ الذنوبِ
واتا:
تۆ وەک سەگی لە پاراستنی وەفا
و وەک بزن وای لە سەرکردایەتیکردن و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان
وەکو سەتڵێکی پڕی لە ئاو کە دەیهینن
پڕە لە خراپەکاری وەكو بیرێکی لەسەر زەوی دا.
لەگەڵ بیستنی ئەم قسانە سەربازەکانی هەموو تێکڕا شمشێریان لە کاڵان دەرهێنا، بەڵام پاشا هەستاوە و گوتی ئێوە نازانن چ مانەیەکی جوانی هەبوو، راستە هۆنراوەکە لە دەرەوە مەبەستی خوێن دەگەێنێ بەڵام لە ناوەوە گوڵ دەبارێنێ، بە پێی ئەو شوێنەی لێی ژیاوە وا فێربووە قسەکانی رەق و دڕ بن.
چیرۆکەکە لێرەدا كۆتایی نایەت، بەڵام ئەوەی ئێمە كارمان پێی بوو هەر ئەوەندە بوو، هەر وەکو باسمان کرد هەر یەک لە ئێمە بە پێی ئەزموونی خۆمان و کاریگەری دەوروبەرمان رەفتار و هەڵسوکەوت دەکەین، با ئێستا بێین بزانین چەند جۆر رەفتار هەیە:
یەکەم جۆر، رەفتاری ئاشکرایە: مەبەست لە رەفتاری ئاشکرا کردار یان چالاکییە چاودێریکراوەکانە کە دەتوانرێ راستەوخۆ ببیندرێن و بپێورێن، ئەم رەفتارانە دەکرێ جوڵەی جەستە یان ئاماژە یان دەنگ یان هەر کردەوەیەکی دیار لەخۆ بگرن.
دووەم جۆر، رەفتاری شاراوە: ئاماژەیە بۆ ئەو پرۆسە و چاڵاکییە دەروونییانەی کە لە ناو مێشکی تاکدا روو دەدەن، راستەوخۆ نابیندرێن، ئەم رەفتارانە پرۆسەی مەعریفی وەک بیرکردنەوە، یان دەوری چارەسەرکردنی کێشە، بریاردان لەخۆ دەگرن.
سێیەم جۆر، رەفتاری کۆمەڵایەتییە: بریتییە لە پەیوەندیی نێوان تاکەکان یان گرووپەکان، کۆمەڵێک رەفتاری بەرفراوان لەخۆدەگرێ لەوانە پەیوەندیکردن، هاریکاریکردن، شەڕانگێزی، پەیوەندیی هاوسۆزی و هاوخەمی.
جا ئەوەی من لێرەدا زۆر مەبەستمە تیشکی بخەمە سەر، سێیەم جۆرە، واتا رەفتارمان لەگەڵ خەڵکی، لە زۆر کەس گوێم ڵێبوە دەڵێن رەفتاری هەر کەسێک هەر ئەوەیە کە هەیە و لەسەری گەورە بووە، پشتی خۆیان بەو پەندە کوردیە قایم دەکەن کە دەڵێ {خوویەك بگریت بە شیری، تەركی ناكەیت بە پیری} بەڵام لە دیدی من پێویستە پەندێكی دیكەشمان هەبێت كە بڵێت: {خووی شیری ئەگەر نەیگۆڕی بە ژیری لەگەڵت دێ هەتا پیری}
لەگەڵم بمێننەوە با چیرۆکەکەی (کوڕی جەهم)تان بۆ تەواو بكەم بۆ ئەوەی بزانن بۆچی دەڵێم پێویستە ئەو پەندەی تریشمان هەبێت:
دوای ئەوەی پاشا هەستایەوە گوتی: کوڕی جەهم بەهۆی کاریگەریی دەوروپشتی وا قسە ڕەقە، بریاریدا کە خانوویەکی لە خۆشترین شوێنی بەغدا بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکەکە پەیوەندیی ببەستێ و کار بکات، دوای شەش مانگ لە تێکەڵبوون لە جوانی و قەشەنگی شاری بەغدا، پاشا ناردی بە دوای کوڕی جەهم، كە گەیشتە لای، پاشا داوای لێکرد هۆنراوەکی بۆ بڵێ، كوڕی جەهمیش گوتی:
عيون المها بين الرُّصافة و الجسر
جلبن الهوى من حيث أدري ولا أدري
پاشا لە نیوەی هەستایەوە و گوتی من لە خۆشی وشەکانت دەتوێمەوە، تكایە تەواوی مەکە، بەڵێ ئەو کەسەی کە دڕی بیابانەکان دڕی کردبوو، نەرمی شار نەرمی کردەوە ئێمەش چەند دڵتەنگ دەبین بە رەفتار و هەڵسوکەوتی خۆمان و منداڵ و برا و خوشك و برادەران، ئایا هەوڵمان داوە بیانگۆڕین یان خۆمان گۆڕیوە؟ گرژی و مۆنیمان بە خەندە و پێکەنین و توڕەییمان بەلێبوردەیی و ڕەزیلیمان بە سەخاوەت گۆڕیوە!…
کەواتە گۆڕینی ناخ زۆر لە گۆڕینی رووكەشییانە گرنگترە، پێویستە ئەو هەڵوێستە چاك و باشانەی لە دەرەوە دەینوێنین، ئەو قسە باش و دروستانەی لە دەرەوە دەیدركێنین، لە ماڵیشەوە بە هەمان شێوە بین، و پێچەوانەكەشی دروستە، ئەگەر لە ماڵەوە باشترین كردار و مامەڵە و رەفتار و گوفتارمان هەبێت، پێویستە لە دەرەوەش بە هەمان شێوە بین. دەبێت ڕەوشت و رەفتاری جوان لە ناخمان بچەسپیبێ و لە هەر کوێ بین لەگەڵمان بێ ببێتە هەوێنی چاولێکردن و فێرکردن، بەڵێ زۆر ئاسانە زەردەخەنەت بە رووی هەر کەسێك، باشبوون لەگەڵ دایک و باوک گەروەترین چاكەیە، قسەی باش چاكەیە، هەر بەو ئاسانییە دەتوانین عادەت بکەینە عیبادەت.