ئەحمەد فەرهاد حامد
قۆناغی دووەم
بەشی پەرستاری
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
ناساندن
پشکنینی فۆسفۆڕ( بە ئینگلیزی: Phosphorus Test، بە عەرەبی: فحص الفوسفور) بریتییە لە پێوانەکردنی ڕێژەی توخمی فۆسفۆڕ لە خوێندا. فۆسفۆڕ کانزایەکی گرنگە و لە چەندین پێکهاتە و فرمانی لەشدا بەشداری دەکات، وەک بەرهەمهێنان و پاشەکەوتکردنی وزە لە شێوەی ئەدینۆسینی سێ فۆسفات ATP، بەهێزی ددان و بەهێزی و تەندروستی ئێسکەکان لەگەڵ کالسیۆمدا Calciumphosphate پێکدێنن و ڕاگرتنی هاوسەنگی ترشێتی و تفتێتی لە لەشدا و چەندین فرمانی دیکە. توخمی فۆسفۆڕ دەگۆڕێت بۆ فۆسفەیت و پاشان بەشداری لە زیندەچالاکییەکاندا دەکات. فۆسفۆڕ لە پیشەسازیی خۆراکدا بەکاردێت بۆ پاراستنی پێکهاتە و ڕەنگ و بۆنی خۆراکەکان.
بەگشتی ڕێژەی فۆسفۆڕ لە منداڵدا بەرزترە بەهۆی گەشەی ئێسکەکانیانەوە. زۆر کات شیکارییەکانی فۆسفۆر لەگەڵ پشکنینەکانی تری وەک کالسیۆم و هۆڕمۆنی پاراثایرۆید (PTH)، و یان ڤیتامین D داوا دەکرێن، بۆ یارمەتیدان لە دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان کە دەبنە هۆی ناهاوسەنگی کالسیۆم و فۆسفۆر. لە کاتێکدا تاقیکردنەوەی فۆسفۆر بەزۆری لەسەر نموونەی خوێن ئەنجام دەدرێت، هەندێک جار لە نموونەی میزدا پێوانە دەکرێت بۆ چاودێریکردنی کردنەدەرەوەی لەلایەن گورچیلەکانەوە.
ڕێژەی ئاسایی
پێگەیشتوو: 2.8 بۆ 4.5 mg/dL
منداڵ: 4.0 بۆ 7.0 mg/dL
ڕێژەی ئاسایی لەوانەیە کەمێک جیاواز بێت لە نێوان تاقیگە جیاوازەکان. هەندێک لە تاقیگەکان پێوانەی جیاواز یان نموونەی جیاواز بەکاردەهێنن.
فرمانەکانی فۆسفۆڕ
بەهێزکردنی ئێسک و ددان.
یارمەتی بەرهەمهێنان و بەکارهێنان و پاشەکەوت کردنی وزە دەدات.
یارمەتی جوڵەی ماسولکەکان دەدات.
کردنەدەرەوەی پاشەڕۆ لە گورچیلەکانەوە.
یارمەتی گەشەکردن و چاکبوونەوەی شانەکان دەدات.
دەچیتە پێکهاتەی DNA & RNA.
ڕاگرتنی هاوسەنگی لە کاری ڤیتامینەکان وەک ڤیتامین B، E و توخمەکانی یۆد، مەگنیسیۆم و زینک.
هاوسەنگی لێدانی دڵ ڕادەگرێت.

کەی پشکنینی فۆسفۆڕ Phosphorus ئەنجام دەدرێت؟
ناڕێکی (کەم و مامناوەند) لە بڕی فۆسفۆڕدا بە گشتی دەکرێت هیچ نیشانەیەکی نەبێت، هەربۆیە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمی کالسیۆم یان نەخۆشییەکانی گورچیلە، دڵ، شەکرە، شاشبوون و داخورانی ئێسکەکان، ناڕێکی لە کاری ڕژێنی دەرەقی (پاراسایرۆید)، تێکچوونی هاوسەنگی لە لەشدا (ترشێتی و تفتێتی) و وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەسەر ڕێژەی کالسیۆم و فۆسفۆڕ هەیە، پێویستە پشکنینی فۆسفۆڕ ئەنجام بدرێت.
زۆری ڕێژەی فۆسفۆڕ (هایپەرفۆسفەتیمیا hyperphosphatemia)
هەرچەندە فۆسفۆڕ توخمێکی گرنگە بۆ لەش، بەڵام بوونی بە ڕێژەیەکی زۆریش لە لەشدا ژەهراوییە و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون، سکچوون، تێکچوونی تەندروستی شانەکان، تەشەنوجی ماسولکە، دڵە کوتێ، شاشبوون و لاوازبوونی ئێسکەکان (Osteoporosis)، کەم بوونی ڕێژەی کالسیۆم وکاریگەری لەسەر ڕێژەی کالسیۆم و توخمەکانی تری وەک ئاسن، مەگنیسیۆم و زینک.
کەمی ڕێژەی فۆسفۆڕ (هایپۆفۆسفەتیمیا hypophosphatemia)
کەمی ڕێژەی فۆسفۆڕ لە خوێندا دەبێتە هۆی ئازاری ئێسک، جومگەکان،
لاوازی ماسولکەکان، لەدەستدانی تەرکیز، بێهێزی، بێتاقەتی، زوو
توڕەبوون، ناڕێکی هەناسەدان، لاوازی گەشەکردنی ئێسک لە منداڵدا،
زیادبوونی ڕێژەی کالسیۆم و کەمبوونەوەی توانای هەڵمژین لە ڕیخۆڵەکاندا،
کاریگەری لاوەکیشی دەبێت لەسەر گورچیلەکان.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە فۆسفۆڕ
بەرهەمە شیرەمەنییەکان
هێلکە
مریشک
گوڵەبەڕۆژە
Cottage cheese جۆرە پەنیرێکی دەنک سپی خڕە
ناوکە کولەکە
نیسک
گۆشتی سوور
ماسی
سەرچاوەکان
www.mountsinai.org/health-library/tests/phosphorus-blood-test
www.nhs.uk/conditions/phosphate-test/
www.ucsfhealth.org/medical-tests/phosphorus-blood-test