بۆچی ڕووخساری کەسێك لە کەسێکی تر ناچێت ؟ – محەمەد غەفار زاد

محەمەد غەفار زاد

محەمەد غەفار زاد

قۆناغی چوارەم
بەشی پەروەردەی کۆمپیوتەر
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر

ئەگەر فەرهەنگێگی 20000 وشەیی درا بەتۆ و داوات لێكرابوو كە وشەیەك زیاد بكەی كە خۆی لەناو فەرهەنگەكەدا نیە، دەبێت یەكەم هەنگاو چی بكەیت بۆ ئەوەی ئەم وشە نوێیە لە فەرهەنگەكەدا زیاد بكەی؟
دەبێت هەموو ئەو وشانە لەبەركەیت كە لەناو فەرهەنگەكەدا هەیە، چونكە مەحاڵە وشەیەك زیاد بكەی بێ ئەوەی بزانیت كە چی لەناو فەرهەنگەكەدا هەیە! ئێستا لەجیاتی فەرهەنگێكی 20000 وشەیی، وا دابنێ فەرهەنگێكی حەوت ملیار وشەیی درا بەتۆ، و دەبێت ڕۆژانە 350000 وشەی نوێ زیاد بكەی، ئایا لەتواناتدا هەیە ئەنجامی بدەیت؟
بێگومان نەخێر بێ بەكارهێنانی هیچ ئامێرێك و كۆمپیتەرێك پێویستمان بەچەند كەس هەیە بۆ ئەوەی ئەم كارانە تەواو بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسانە ملیۆنەها فەرهەنگی جیاوازیان دەدرێتێ بۆ هەموو ڕۆژێك تا وشەی نوێ زیاد بكەن.
دەبێت ڕۆژانە بۆ هەندێك لەو فەرهەنگانە 100000 زیاد بكرێت، 500000 وشەش دەبێت بۆ هەندێكی تر زیاد بكرێت، و بۆ هەندێكی تریش نەك ملیۆن بەڵكو ملیارەها وشە زیاد بكرێت، هەر وشەیەكێش نابێت لەوشەیەكی تر بچێت كە لەناو فەرهەنگەكەدا هەیە، ئایا ئەو كارە دەكرێت بكرێت؟
ئەگەر پێت وایە ئەم كارە زۆر بەڕێكوپێكی و بێ هیچ كەم و كوڕییەك دەكرێت و سەدەها و هەزارەها و ملیۆنەها وشەی نوێ بۆ میلۆنەها فەرهەنگی جیاواز زیاد كرا ڕۆژانە، دەتوانین بڵێین ئەم كارە ڕێك كەوتەیە؟
بێگومان نەخێر بەهەمان شێوە مرۆڤ جۆرە فەرهەنگێكە ئەگەر هەر مرۆڤێك بەراورد بكەین بەفەرهەنگێك ئەوا ئەم فەرهەنگی زەوییە زیاتر لە حەوت ملیار وشەی هەیە، هەر مرۆڤێك وشەیەكە لەفەرهەنگی مرۆڤدا و هیچیان وەك و ئەوی تر نیە ، و هەموو ڕۆژێكیش 350000 وشەی نوێ لەم فەرهەنگەدا زیاد دەكرێت.
گریمان هەموو ڕۆژێك 350000 مرۆڤ لەدایك دەبێت و هیچیان لە یەكتر ناچن، و هیچیان بەو كەسانە ناچن كە پێشتر لەدایكبوون، ئایا دەكرێت ئەم فەرهەنگە بەڕێكەوت (سووتفە) بێتەبوون و ڕۆژانە 350000 وشەی نوێ زیاد بكرێت؟
ئەو خودایە زاتێكە نەخشەی ڕووخسار لە منداڵدداندا چۆن بییەوێت، دەیكێشێت. زانایان 100000 بوونەوەری جیاوازیان دۆزیوەتەوە، لەباڵندەوە بۆ ماسی، لەگوڵەوە بۆ دار، لە مێرووەوە بۆ ئاژەڵی تر، چەندین بوونەوەر هەن كە ئێمە ناتوانین بەتەواوەتی بیان ژمێرین، یەك ملیۆن بوونەوەر ئەگەر بوونەوەرێك بەفەرهەنگێك بەراوردی بكەین، ئەوا مانای وایە ئێستا یەك ملیۆن فەرهەنگ هەن كە هیچیان لەیەكتر ناچن.
لەم فەرهەنگانە با بەتەنها سەیری فەرهەنگی (مێش)ەكان بكەین، ژمارەی مێشەكان لەوەرزی بەهاردا كە دروست كراون، زۆر لەژمارەی مرۆڤەكان زیاترن، هەر لەسەردەمی پێغەمبەر (ئادەم ) تا ڕۆژی دوایی ، ئێستا دەتوانین بیهێنینە بەرچاوی خۆمان كە ژمارەی ناو فەرهەنگی مێشەكان چەندە! و لەم فەرهەنگەدا هیچ وشەیەك لەوی تر ناچێت و هیچ مێشێكیش لەوی تر ناچێت، ئایا دروستە بڵێین ملیارەها مێش خۆیان جەستە بۆخۆیان درووست بكەن و هەر یەكەیان خاوەنی جەستەیەكی جیاواز بن؟ ئایا ئەمە هەر بەڕاست ئەگەری ڕوودانی دەبێت؟ بەفریش فەرهەنگێكە، كە ئێمە بەدروستی ناتوانین ژمارەیان دەستنیشان بكەین، و لەم فەرهەنگەدا هیچ وشەیەك وەك ئەوەی تر نیە، بەڵێ هەر پرووشكێكی بەفر جیاوازە لەوەی تریان، كەواتە زاتێك لەخودای گەورە دەتوانێت شێوەی جیاواز دروست بكات، هەریەك جیاواز لەوی تر، لەپڕوشكێكی بەفرەوە تا پەنجە مۆری مرۆڤ.
كاتێك دوانەیەك یان سیانەیەك دەبینین كە زۆر لەیەكتر دەچن لەلای ئێمە شتێكی زۆر سەرسوڕهێنەرە! پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، كامیان قورستر و سەختترە، دوو ڕووخسار لە یەك بچن یان ملیارەها ڕووخساری جیاواز؟ هەموومان دووانە و سییانەكانمان پێ سەرسووڕهێنەرترە لە جیاوازەكان، بۆیە دەبێت بزانین كە كێ درووستكەری ئەو هەموو ڕووخسارە جیاوازەیە؟ كێیە ئەو هونەرمەندە كە هونەرێكی ناوازە بە كەرەستەیەكی سادە درووست دەكات و مێشكی مرۆڤی پێ سەرسام بووە؟ كێیە ئەو دەڕبڕینە ڕووخسارییانە پیشان دەدات كە ناژمێردێن؟ كێیە ئەو كەسەی كە ئەندامەكانی هەموو بوونەوەرەكانی بەشێوازێكی بێ كەم و كورتی درووستكردووە؟ تەنها یەك وەڵام هەیە بۆ ئەو هەموو كێیە، ئەوە كەسەش(خودایە) هێزی بێ كۆتا و ئیرادەی نادیار.