شايان: راگرایەتی قوتابییان لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك پێشانگایەکی هونەری بە سەرپەرشتی خاتوو یوسرا وریا لە باڵەخانەی سەرەكی زانكۆ كردەوە كە تیایدا كاری هونەری هەندێك لە قوتابییانی بەشەكانی زانكۆ نمایشكرا.
سەرەتا شریتی كردنەوەی پێشانگاكە لەلایەن پ.ی.د. ئیدریس هادی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ، و پ. د. سوڵتان ئەبوعورابی سەرۆکی زانکۆ و هەندێك لە مامۆستایانەوە بڕا، دوای تەماشاكردنی وێنەكان، سەرسامی خۆیان بۆ توانا و خولیای ئەو قوتابییە بەهرەمەندانە دەربڕی كە هەر یەكەیان بە وێنە توانیویانە هەستی خۆیان بە جوانترین شێوە دەرببڕن.
لەلایەن خۆیانەوە قوتابییانی بەشداربوو لە پێشانگاكەدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پشتگیرییانەی سەرۆكایەتی زانكۆ چ لەلایەنی رەخساندنی دەرفەت بۆ كردنەوەی پێشانگا بۆ وێنەكانیان و چ لەڕووی هاندانیان بۆ كاری هونەری زیاتر، نیشاندا.


