وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتیی لە بواری تەكنیكی چارەسكردنی  كەناڵەكانی رەگ

شایان: كۆلێژی پزیشكی ددان لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك وۆركشۆپێكی نێودەوڵەتیی لەژێر ناونیشانی (پێشكەوتنی چارەسەری كەناڵەكانی رەگ،  شارەزایی تەكنیكی نوێ و داهێنانەكان) رێكخست. لە وۆركشۆپەكەدا كە لەباڵەخانەی پزیشكی ددان ئەنجامدرابوو، دكتۆر عوقبە مەحموود راوێژكاری چارەسەری كەناڵەكانی رەگ لە زانكۆی عەجمان كە بە سپۆنسەری كۆمپانیای Dentsply هاتبوو، تیشكی خستە سەر نوێترین پێشكەوتنەكان لە تەكنیكی چارەسەری كەناڵەكانی رەگ و داهێنانەكان لەو بوارەدا كرد.

وۆركشۆپەكە لە دوو بەش پێكهاتبوو، بەشی تیۆری كە تیایدا دكتۆر مەحموود تێڕوانیی سەبارەت بە رێكارەكانی چارەسەری كەناڵەكانی رەگ بە شێوەی نوێ پیێشكەش كرد، و هەروەها لە بەشی پراكتیكیدا بەشداربووان ئەو تەكنیكەی فێریبوون، جێبەجێیان كرد.

لە وۆركشۆپەكەدا 85 كەس بە ئەندامانی دەستەی وانەبێژیی و پزیشكانی ددان و قوتابیان بەشداربوون. ئامانج لە رێكخستنی وۆركشۆپەكە زیاتر ئاشنناكردن و تێگەیاندنی بەشداربووان بوو لە رێكارە نوێیەكانی چارەسەری كەناڵەكانی رەگ، لەگەڵ تەركیزكردن لە چارەسەركردنی نەخۆشەكان، و شارەزابوون لە تەكنیكە پێشكەوتووەكان.