خۆشەویستیی تا هەتایی

Author Photo

زاگرۆس ئەحمەد کەمال

 

 

 

 

 

 

 

من نازانم….

چۆن بوو هاتی و

بووی بەشاگوڵی دڵی من

لەپڕێکا

بووی بە بەستە

بووی بە ئاواز

لەنێو راز و نیازی من

خۆمن ……هێشتا

دام نەنابوو

دڵم بکەم بە هێلانە, بۆ کەسێ تر

نیازم نەبوو…

لاپەڕەکان رەش کەمەوە

بۆ نووسینی حەزێکی تر…

ئاخر چۆن

خۆت کرد بەژوورا….؟

بووی بە خانەخوێی دڵی من

بووی بەهەتوانی خەمان و

سەردێڕی پڕ لەڕازی من

تۆ چۆن هاتی؟

بۆچی هاتی؟

چەند دەمێنی،کەی کۆچ دەکەی؟

دڵ هێلانەی پڕ ئارامتە

هەر هی خۆتە بۆ کوێی دەبەی!

ژین بۆ تۆیە…..

بۆ تۆ دەبێ پێکەنینی بێ کۆتایی

خۆشم دەوێی

پڕ بەوشەی خۆشەویستی

تاهەتایی

خۆشەویستیی تا هەتایی

                    تشرینی دووەمی٢٠٠٥