قۆناغی دووەم
بەشی پەروەردەی کۆمپیوتەر – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی وایانده‌زانی زه‌وی ته‌خته، به‌ڵام زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌م بیرۆكه‌یان ڕەتكرده‌وه.
هه‌رچه‌نده گریمانه‌ی ته‌ختی زه‌وی له‌م ماوه‌یه‌دا دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ملیۆنان كه‌س ده‌یانه‌وێت له ناوه‌ڕۆكی گریمانه‌كه تێبگه‌ن، به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی زه‌وی ته‌خته؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته سه‌ره‌تا بزانین شێوه‌ی ئه‌و زه‌وییه ته‌خته‌ی كه باسده‌كرێت چۆنه؟
ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ته‌ختیی زه‌وی هه‌یه, له‌و باوه‌ڕه‌دان كه زه‌وی له شێوه‌ی په‌پكه‌یه‌ك یاخود دیسكێكدایه كه خۆر و مانگ له‌سه‌ری ده‌سوڕێن.
واش بیرده‌كه‌نه‌وه كه خۆر و مانگ له‌ڕووی قه‌باره‌وه بچووكترن و له‌سه‌رووی ئه‌م په‌پكه گه‌وره‌یه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م گریمانه‌یه له زۆر ڕووه‌وه هەڵەیە، شوێنكه‌وتوانیشی پڕوپاگه‌نده‌ی بیرۆكه‌ی نادرووست ده‌كه‌ن بە بەڵگە بۆ سه‌لماندنی گریمانه‌كه.
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ته‌ختیی زه‌وی هه‌یه له‌وباوه‌ڕه‌دان هه‌رچی وێنه‌یه ده‌رباره‌ی زه‌وی له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌یبینین، له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه و به خه‌یاڵ وێنه‌یان بۆ كێشراوه و ناسا ڕاستگۆ نیه و شێوه‌یه‌كی ناڕاستی بۆ زه‌وی داناوه, ئێمه‌ش له‌وباوه‌ڕه‌داین كه زۆربه‌ی وێنه و ڤیدۆكانی زه‌وی CGI ناساش ناڵێت ئه‌مانه ڕاستن بەڵکو تەنها بە خەیاڵ وێنەکانیان کێشڕاوە. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌موو گریمانه‌كانی ناساش ڕاستنین، به‌ڵام شتی نادروستیش بڵاوناكه‌نه‌وه، چونكه گه‌ر وابكه‌ن متمانه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن زه‌وی ته‌خته لۆگۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن به به‌ڵگه كه نه‌خشه‌ی زه‌وی به‌شێوازێكی ته‌خت پیشان ده‌دات،
به‌ڵام ئه‌مه‌ش دووباره بیركردنه‌وه‌یه‌كی نادرووسته، چونكه لۆگۆكه به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه دانراوه كه ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن و گه‌ر به شێوازێكی ته‌خت وێنا نه‌كرێن هه‌موو وڵاته‌كان ده‌رناكه‌ون.
تاكه ڕێگاش بۆ بینینی نه‌خشه‌ی زه‌وی، پیشاندانی هه‌موو وڵاته‌كانه له نه‌خشه‌یه‌كی ته‌ختی لاكێشه‌یی یان بازنه‌یدایە، به‌ڵام ئه‌مه مانای ته‌ختی زه‌وی ناگه‌یه‌نێت.
یه‌كێكی تر له به‌ڵگه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه له به‌رزاییه‌كی زۆریشه‌وه نا‌توانیت قه‌وسی زه‌وی ببینیت، به‌ڵام ئه‌م مه‌ودا دوور و زۆره‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، هێنده زۆرنیه و به‌س نیه تا به چاوی سه‌ر قه‌وسی زه‌وی تیادا ببینرێت، چونكه مه‌ودای هێڵی كه‌مه‌ره‌یی زه‌وی به‌نزیكه‌یی ٤٠.٠٧٥ كیلۆمه‌تره، كه له دووری ١١١.٣ كیلۆمه‌تره‌وه ته‌نها یه‌ك پلەی زه‌وی قه‌وس ده‌بێته‌وه،كه‌واته به‌چاوی مرۆڤ ناتوانێت ته‌نانەت یه‌ك پله‌ش له قه‌وسی زه‌وی ببینێت.
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به زه‌وی ته‌خت هه‌یه، هیچ وه‌ڵامێكی ژیرانه‌یان پێ نیە، بۆ مانگ گیران و خۆرگیران، چونكه لای ئه‌وان سێ پێكهاته هه‌یه (زه‌وی و خۆر و مانگ). خۆر و مانگ له‌سه‌ر یه‌ك خولگه له سه‌رووی زه‌وییه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه، گه‌ر سوڕانه‌وه‌ی خۆر و مانگ له‌سه‌ر یه‌ك خولگه‌بێت، خۆرگیران و مانگ گیران مه‌حاڵه هه‌رگیز ڕووبدات، به‌ڵام كاتێك سه‌رنج له شێوه‌ی گۆیی زه‌وی ده‌ده‌ین، خۆر گیران و مانگ گیران به ئاسانی ده‌سه‌لمێندرێن، چونكه ئه‌و خولگه‌یه‌ی له‌سه‌ری ده‌سووڕێن هۆكاری روونكردنه‌وه‌ی روودانی خۆرگیران و مانگ گیرانه.
كاتێك مانگ دێته نێوانی زه‌وی و خۆره‌وه رووناكی خۆر له هه‌ندێك سنووری زه‌ویدا كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌و ناوچانه‌دا خۆر گیران هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
كاتێكیش زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوانی مانگ و خۆره‌وه، رووناكی مانگ دیارنامێنێت تەنها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زه‌ویدا نه‌بێت.كاتێك كه‌شتییه‌ك به ئاسۆیی له ده‌ریادا ده‌ڕوات ورده ورده دیارنامێنێت، پێویسته له‌خۆت بپرسیت كه له كام رووكاری زه‌ویدا ئه‌مه ڕووده‌دات؟
زه‌وییه‌كی ته‌خت یان زه‌وییه‌كی گۆیی؟
گرووپی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ته‌ختی زه‌وی هه‌یه ئه‌و ڤیدیۆیانه داده‌نێن كه كه‌شتیه‌كان نزیك ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێن هێشتا دیارن، به‌ڵام ئه‌وه چاوی ئێمه‌یه كه له مه‌ودایه‌كی دووردا نایانبینێت.
به‌مشێوه‌یه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌وی قه‌وس نییه ئه‌گینا كه‌شتییه‌كان دیارنه‌ده‌مان كه دوورده‌كه‌وتنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكانه‌ش دووباره هه‌ڵه‌ن، چونكه كه‌شتییه‌كان هێشتا یه‌ك پله‌ی قه‌وسی زه‌وییان تێنه‌په‌ڕاندووه له‌و مه‌ودایه‌شدا بۆیه هێشتا ده‌بیندرێن.
له گریمانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه باوه‌ڕیان به ته‌ختی زه‌وی هه‌یه، خۆر و مانگ له یه‌ك خولگه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و ده‌بنه هۆكاری درووستبوونی شه‌و و ڕۆژ له ناوچه جیاوازه‌كانی زه‌ویدا. له‌كاتی سووڕانه‌وه‌ی خۆر له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كیتر، خۆر له ناوچه‌ی یه‌كه‌م دوور ده‌كه‌وێته‌وه و پێویسته شێوه‌ی خۆر بچووك ببێته‌وه هه‌تا دیارنامێنێت.
له ناوچه‌ی دووەه‌میش پێویسته سه‌ره‌تا خۆرێكی بچووك ده‌ربكه‌وێت و گه‌وره ببێت هه‌تا به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت و نزیك ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌ین:
بۆچی هه‌موو شتێك تا دووربكه‌ونه‌وه بچووكتر ده‌ره‌كه‌ون، به‌ڵام مانگ و خۆر له ڕاستیدا بچووك نابنه‌وه؟
لەراستیدا مانگ و خۆر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچووك ببنه‌وه، ورده ورده دیارنامێنن. له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌بینین كه شتەكه‌ن له به‌رزاییه‌وه به‌هۆی هێزی كێشكردنی زه‌وییه‌وه به‌ره‌و چه‌قی زه‌وی ده‌كه‌ونه خواره‌وه،, به‌ڵام گه‌ر یاسای كێشكردنی زه‌وی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ته‌خت هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئەوا یاسای كێشكردن له چه‌قی زه‌وی و باكوور و باشوور و ناوچه جیاوازه‌كاندا ده‌گۆڕێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ته‌ختی زه‌وی هه‌یه ده‌ڵێن یاسای كێشكردن بوونی نیه.
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نه‌كانیش په‌یوه‌ندی به هۆكاری دیكه‌وه هه‌یه نه‌ك كێشكردن، وەکو چڕی. یاسای چڕیش بریتییه له كێش له‌سه‌ر قه‌باره.
ئه‌وان ده‌ڵێن ته‌نه‌كان هه‌تا چڕییان زیاتربێت، زووتر ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام دووباره ئه‌م بیردۆزه دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر په‌ڕێك له‌گه‌ڵ سێوێكدا بكرێنه شوێنێك كه هه‌وای تیادا نه‌بێت له هه‌مان كاتدا هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی. كه‌واته به‌پێی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه هه‌موو مادده‌یه‌ك گه‌ر له شوێنێكدابن كه هه‌وای تیانه‌بێت له ٩.٨١ م / چركه دووجادا ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
كه‌واته گه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نه‌كان به‌هۆی چڕیه‌وه‌بێت، بۆچی مادده چڕی جیاوازه‌كان گه‌ر هه‌وا نه‌بێته ڕێگر له هه‌مان كاتدا ده‌كه‌ونه خواره‌وه و به هه‌مان ئاڕاسته‌ش؟
ئەگەر کەسێک بیەوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەشتێک بۆ رووسیا بکات، بە پێی گریمانەی زەوی تەخت ماوەیێکی زۆری پێدەچێت بۆ گەشتەکەی کە ئەمەش زۆر دوورە لە ڕاستەیەوە، لە ڕاستیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا مەودایەکی کەم له نێوانیاندا هەیە، ئەمەش نمونەیەکی بەرچاوی سەلمێنەرە بۆ پشت راستکردنەوەی گۆیی زەوی.
بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە، ئەم بارکۆدە لێبدەن