ئەزموون لە تەلارسازی

عومەر عەبدولخالق عەلی
قوناغی پێنجەم
بەشی ئەندازیاری تەلارسازی – زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – هەولێر

سەرەتای ژیان لەگەڵ تێگەیشتن لە ژینگەی دەوروبەرمان رۆژ بە رۆژ پرسیارمان بۆ دروست دەبێت، ئایا ئەمە چۆن کار دەکات؟ ئەمە چۆن دروست کراوە؟ یا خود کێ ئەمەی کردووە؟ لەوانەیە زۆربەمان ئەم پسیارە و هەزاران پسیارمان بۆ دروست بووبێ، بەڵام ئایا توانیومانە وەڵامی ئەمەنەمان دەست کەوێ؟

 لێرەدا دەمەوێت وەڵامی هەندێک لەو پسیارە سادانەی کە لەگەڵی گەورەبووین و لە بەرەو پێشچوونی تەلارسازیدا توانیومانانە وەڵامەکەی وەرگرین، بدەمەوە.

دوای خوێند لە تەلارسازی وێنای دەوروبەر بە تەواوی دەگۆردرێت، چیتر ئەو کەسە سادەیە نامێنێ کە نەزانێ شار چۆن دروست کراوە، یان چۆن دیزان کراوە. هەروەها خاڵێکی دانەبڕاو لە تەلارسازی ئەوەیە، کە رەخنە و تێبینی بۆ هەموو پرۆژەیەک کەلە دەوروو بەرمان بونیات دەنرێت، دەبێت.

رەخنە

رەخنە لە تەلارسازی بۆ بەرەو پێشچوونە، هەرگیز بۆ شکاندنی شکۆی پرۆژەکە نیە، و هەموو تەلارسازێک دەبێت رەخنەی قبوڵبێت، چونکە دەبێتە هۆی بەرەو پێشچوون، هەم لە بواری دیزاین، هەم لە تێگەیشتن لەو واقیعەی کە لەبەردەمان دایە و ئەزموونی لەگەڵ دەکەین.

ئەزموون

 ئەزموون و داهێنان بنچینەی تەلارسازین، بۆیە پێویستە تەلارساز هەر لە سەرەتای خوێندنەوە رێرەو و ستایل و کارەکتەری تایبەت بەخۆی دروست بکات و کاری لەسەر بکات.

تێگەیشتن

تێگەیشتن لە تەلارسازی واتا تێگەیشتن لە هەموو بوارە ئەندازیارەکانی تر و کارکردن لەگەڵیان، و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لە چۆنێتی ژیانکردنی هەموو کۆمەڵگەی دەورووبەرمان .

بە پێی ئەزموونی چەند ساڵەی قوتابی تەلارسازی و وەرگرتنی رێنمایی مامۆستاكانمان، دەتوانین تەلارسازی لە ۷ خاڵدا کۆبکەینەوە:

متمانە بۆبوون لە کارکردن.ئەو كارە كەم نەكرێتەوە.

یارمەتیدانی دەورووبەر، بەڵام بە ئاگاییەوە بۆ ئەوەی نەكەونە ژێر باری ئیستیغلال كردنەوە.

كاركردن بە ئەسپایی و هێمنی بۆ بەرەوپێشچوونی خود، بۆ ئەوەی تووشی هەڵە نەبنەوە.

زیادەرۆیی لە بەكارهێنانی وزە و هێزدا نەكرێت.

كاتی پێویست بۆ تێگەیشتن لە تێڕوانینی كۆمەڵگە لە بواری تەلارسازیدا .

بە بەهاكردنی كارەكان، واتا لە ئەرزشی 

ئەگەر ئەو كارەت جێبەجێ نەكرا، رەشبین مەبە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *