سەحەر محەمەد
قۆناغی دووەم
بەشی كارگێری كار – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك هەولێر
لەم بابەتەمدا ده‌مه‌وێ ئه‌ته‌كێت و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌تان پێ ناسێنم،كه به‌شێكی گرنگه بۆ ژیانی هه‌موومان پێویسته هه‌موومان زانیاری ته‌واومان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببین به كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو له ژیاندا
ئه‌ته‌كێت چییه ؟
ئێمه چه‌نده‌ها شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌ته‌كێتی ڕۆژانه‌مان هه‌یه، كه ده‌كرێ له باره‌یه‌وه نزیكه‌ی (400) په‌ڕ بنووسین. لێره‌دا قوتابی و مامۆستا و خاوه‌نكار و به‌ڕێوه‌به‌ر و كۆمه‌ڵیك پیشه‌كاری جیاواز ئه‌ته‌كێتی جیاواز به خۆیان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان به ئه‌ته‌كێتێكی جیاواز ره‌فتار له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا ده‌كات، بۆیه پێویسته ئێمه ئه‌ته‌كێتێكی ساده و جوانمان هه‌بێ .مرۆڤه‌كان به گشتی له‌م ڕۆژگاره‌دا ته‌نیا گرنگی به رواڵه‌ت و وته ناده‌ن، به‌ڵكو گرنگی به جل و به‌رگ و هه‌ڵسان و دانیشتن و چه‌ندین شتی تر دەدەن كه به پێی كه‌سه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، و گرینگه كه چۆن بتوانین شته‌كان به رێگایه‌كی ئاسان به كه‌سی به‌رامبه‌ر بگه‌یێنین بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ست و ئاكامی ئێمه بگه‌ن. ئه‌ته‌كێت یه‌كێكه له هه‌ره گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤ، بۆ نموونه خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ك گه‌ر ئه‌ته‌كێتی قسه و داڕشتنی وشه و جل و به‌رگێكی ساده وجوان و ره‌فتارێكی جوانی نه‌بێ، ئه‌وا رۆژ به رۆژ كۆمپانیا و خاوه‌ن كۆمپانیا ته‌نانه‌ت كارمه‌نده‌كانیش به‌ره‌و داڕمانێك و له‌ناو چوونێكی ئێجگار گه‌وره ده‌بەن. له ماوه‌ی ئه‌م (10) ساڵه‌دا ئەوەندەی گرینگی به ئه‌ته‌كێت وهه‌ڵسوكه‌وت ده‌درێ، ئه‌وه‌نده گرنگی به مووچه و پیشه‌ی كه‌سه‌كه نادرێت، هه‌بوونی ئه‌ته‌كێت واته رازی بوونی به‌رامبه‌ر و به‌ده‌ست هینانی بڕوایان
نموونه‌یه‌كی تر كه من فێری بووم له زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌ك و سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌م ئه‌وه بوو، له قۆناغی یه‌كه‌می خوێندنم وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك هه‌لێكی زێرین بوو بۆ من كه وا فێریان كردم له كاتی پێشكه‌شكردنی (سیمینار)دا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م؟ ئه‌ته‌كێتی قسه‌كردنم چۆن بێت؟ چۆن خۆم به بەرامبەركان بناسێنم؟ شیوازی جل وبه‌رگم چۆن بێت؟ رۆژ به رۆژ هه‌ستم به رێكخستنێكی زۆر و گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشچوونێكی زۆر ده‌كرد. له‌و ماوه‌یه‌دا گرینگی زۆرم به خۆناساندن و شێوازی جووڵه و جل و به‌رگ (قات)و پێلاو و ئه‌ته‌كێت دا، به گشتی تا توانیم ئه‌وه‌ی ئامانجمه به ڕوونی و به سه‌ركه‌وتوویی بگه‌یه‌نمه گوێی بیسه‌ر و بینه‌ره‌كانم. زۆربه‌ی قوتابیان (سیمینار)ێكی باش و به‌هێز ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌ته‌كێت و ترس و توانای ده‌رنه‌برینی ئه‌و رستانه‌ی كه له مێشكی ئه‌واندا هه‌یه به شێوازێكی جوان واده‌كات ئه‌و پرۆسه‌یه به شێوازیكی باش به‌رێوه نه‌چێت و تێدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بن. هه‌رچه‌نده مرۆڤ له ژیانا شارەزابێت و چه‌نده پێشكه‌وتوو و لێهاتوو بێت ئه‌وا (60 %) گه‌یاندنی زانیاری هه‌یه، ئه‌وه‌ی تریان ئه‌ته‌كێتی جوڵانه‌وه‌یه (زمانی جه‌سته)یه ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گه‌وره و تایبه‌تی هه‌یه كه وا ده‌كات گوێگر و بینه‌ر زیاتر به‌لای خۆیدا رابكێشێ و چێژێكی تایبه‌تییان پێ ببه‌خشێ
نموونه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ژیانی هاورێكه‌م ئه‌وه‌بوو كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌را له كۆتاییدا كاریكی گونجاوی دۆزییه‌وه و (سیڤی) پێشكه‌شی كۆمپانیاكه كرد، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه چوو بوو بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه وای زانی بوو هه‌روه‌ك رۆژانی ئاساییه و تانیا پرسیار و وه‌ڵامه
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یر بوو كه به شێوازێكی نا فه‌رمی چووبوو بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه كه چه‌ندەها زمان و چه‌ندەها بروانامه و زانیاری هه‌بوو، به‌ڵام تاكه كێشه و ڕێگر له به‌رده‌م وه‌رنه‌گیرانی رواڵه‌ت و شه‌رمنی بوو
له‌م سه‌ده‌یه‌دا هه‌ندێك شێوازی ئه‌ته‌كێت هه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆردرێ، بۆ نموونه یاریده‌ده‌ری هاندان هه‌ن له‌كاتی ئاخاوتن له‌سه‌ر سته‌یج گرنگی به ئه‌ته‌كێتی قسه‌كردن ده‌ده‌ن (قسه‌ی خۆش) ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به تامه‌زرۆ بوونی گوێگر و بینه‌ر و بێزار نه بوونیان ، وا ده‌كات ژینگه‌یه‌كی ئارام و كه‌شێكی خۆش بۆ گشت كه‌سه‌كان دابین بكات
پێویسته چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌ته‌كێتێكی جوان و به‌هێزمان هه‌بێت؟
ئێمه‌ی مرۆڤ پێش هه‌موو شتێك له یه‌كه‌م دیداردا گرینگی به‌شێوازی رواڵه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌ین، شێوازی پۆشینی پۆشاكێكی گونجاو بۆ كاره‌كانمان، پێویسته جلێكی فه‌رمی بپۆشین وه‌ك (ره‌ش و سپی، نیلی، ره‌ساسی) زیاتر به شێوازێكی فه‌رمیانه به‌دیار ده‌كه‌وێ.
پێشكه‌شكردنی سڵاوێكی گه‌رم یاخود پێشوازیكردن به روویه‌كی خۆش و ده‌م به خه‌نده
به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته كه واده‌كات زیاتر متمانه و سه‌رنجی كه‌سی به‌رامبه‌ر رابكێشێ
هێز واته بڕوا به‌خۆبوون
هه‌بوونی سه‌ر و ریشێكی رێك و جوان بۆ پیاوان، به كارهێنانی مكیاژێكی ساده بۆ خانمان
جۆری قسه‌كردن، ده‌ربڕینی ووشه‌كان به شێوازێكی رێكخراو ساده و ئاسان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر به ئاسانی له شته‌كان بگات. مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه بگه‌یێنێ ده‌بێ بیر له‌وه بكاته‌وه كه چۆن دهریدهبرێ و چۆن به كه‌سی به‌رامبه‌ری ده‌گه‌یێنێ، و هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌رده‌بڕێ سه‌ره‌تا هه‌سته‌كان ده‌یانگوازنه‌وه له مێشكه‌وه بۆ سه‌ر زمان دواتر بۆ گوێگره‌كه، هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی له زاره‌وه ده‌رده‌چێت به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه گه‌ر تۆ وتەبێژهكه بیت، پێویسته پێشوتر گه‌رانێكی باشت بۆ بابه‌ته‌كه كردبێ، زانیارییه‌كی زۆر باشیشت هه‌بێ بۆ گه‌یاندن. پێش هه‌ر دهرببرینێك یان ئاخاوتنێك ده‌بێ ئێمه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئایا
ده‌بێ ئه‌وه بلێم؟
كه‌سی به‌رامبه‌ر چۆن تێده‌گات؟
ئایا گوێگره‌كان هه‌موویان له په‌یامه‌كه‌م تێده‌گه‌ن؟
ئایا من ده‌بمه هۆی ره‌نجاندنی كه‌سی به‌رامبه‌ر؟
ئایا وشه‌كانم بۆ مه‌به‌سته‌كانم گونجاون؟
ئه‌مانه هه‌مووی وا ده‌كەن كه‌سایه‌تییه‌كی بەهێزت هه‌بێ له ناو چینه جیاوازه‌كان و له شوێنی كاردا، ته‌نانه‌ت ئاسانكارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ژیان و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانج و خه‌ونه‌كانت
هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی جوان له كاتی ئاخاوتندا
له‌كاتی ئاخاوتندا سه‌یری كه‌سی به‌رامبه‌ر بكه و به ڕوویه‌كی خۆشه‌وه بڕوانه ئه‌و
ده‌سته‌كانت به یەك بگه‌ێنه یاخود له‌سه‌ر ئەژنو دایبنێ
هه‌بوونی گه‌رم وگوڕی له كاتی ئاخاوتندا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ست به بێزاربوون نه‌كات
گرتنی ده‌ستی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات خۆشهویستییەك و هاورێیهتیهكی بەهێز دروست بكات
گرنگی دان به كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ك ئیهمالی بكه‌یت و ته‌نیا قسه‌ی بۆ بكه‌ی
پێویسته به ته‌واوی گوێ له كه‌سی به‌رامبه‌ر بگرین تا قسه‌كانی ته‌واو ده‌كات، نه‌وه‌ك بڕینی قسه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر
هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو له كاتی ئاخاوتندا
یاریكردن به‌و كهرەستانهی كه له‌به‌رده‌مت دایه وه‌ك ( مۆبایل ، ته‌زبیح ، كلیل …….. )
ده‌ست بردن بۆ لووت و گوێچكه و روخسار
یاری كردن به ده‌ست و په‌نجه وەكو (پەنجە ته‌قاندن)
به‌كارهینانی مۆبایل
به‌رزكردنه‌وه و نزمكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به شێوه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر
سه‌ر خوراندن یاخود ریش خوراندن
دروستكردنی ده‌نگی نامۆ وه‌ك ( خشه‌خشی پێڵاو ، ده‌ست لێك خشاندن ، پته‌پت كردن ….)
ناوهێنانی كه‌سی به‌رامبه‌ر به خراپه (ناوزراندن) و زه‌م كردن
یاری كردن به جل و به‌رگ و ده‌ست بردن بۆ گیرفان
ئه‌ته‌كێت له چه‌ند به‌شێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه به‌گشتی ئه‌وانیش بریتین لـه
ئه‌ته‌كێت له ئاییندا دا
ئه‌ته‌كێت له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
ئه‌ته‌كێتی پێشوازیكردن
ئه‌ته‌كێتی به‌خشینی خه‌ڵات
ئه‌ته‌كێتی روانگه‌ى خودی كه‌سییه‌وه
دوایین وشەم ئه‌وه‌یه كه گرنگییه‌كی زۆر به ئه‌ته‌كێت و هه‌ڵسوكه‌وت بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانێكی خۆشتر و دوور له كێشه و ئاژاوه به‌سه‌ر ببه‌ن و بگه‌ن به ئاوات و ئامانجه‌كانتان. (هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌ته‌كێتی جوان، واتا به‌ده‌ستهێنانی كه‌شێكی ئارام و ژیانێكی ڕێكخراو و دڵێكی ئاسوده)