بۆ وای؟

روزى زانا

قۆناغی دووەم-بەشی یاسا

زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

نە دیاری نە بزر

نە لێرەی نە دوور

نە  بەجێمدێڵی نە دەمێنییەوە

نە لەلامی نە لەلام نی

نە منت دۆڕاندووە نە منت بردۆتەوە

نە دووری نە نزیک..

با ئەم جارە من لە تۆ باشتربم

 من دیار دەبم

بەڵام  لە دوورەوە

جێتدەهێلم

بەڵام دەمێنمەوە

تو دەدۆرێنم

بەڵام هەر دەتبەمەوە

 وەکو تۆ لەو ناوەراسته

لایەکم ئاگر لایەکم باخچە نابێ

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *