دلێر كەریم
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی – گەرمیان / ناحیەی رزگاری
به‌هارێك
وه‌ك به‌هاری سه‌وزی هه‌شتا و هه‌شت
كه چۆن خه‌می له مێژینه‌ی كوردان،
تا ئه‌ژنۆی مێژوو هاتبوو.
خۆیكرده ناو خه‌ونی سپی
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌یلوولا
جۆگه‌یه‌ك له خوێنی شه‌هیدانی تازه‌شار و
تیشكی خۆری به‌یانییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ش،
ڕژانه سه‌ر تاشه به‌ردێكی قه‌ندیلا
تێكه‌ڵبوون، وه‌ك گه‌رمیان و پارتیزانی
وه‌كو تاوێرهكهی باوه‌شاسوار و ئاتیلا
وه‌ك تێكه‌ڵبوونی ئازادی و شه‌ڕڤان،
وه‌ك مامز و كه‌وی قه‌ندیل و گه‌ڕیلا
هه‌موویان له باهۆزێكی مه‌هاباد و
له‌سه‌ر سه‌كۆی سێداره‌كه‌ی قازی نه‌مر
وه‌ك بۆیه و خه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندێك
تێكه‌ڵبوون و له‌یه‌ك ئاڵان،
درێژ بوونه‌وه وه‌ك زامه‌كانی ئه‌نفال و
خه‌مه نوێیه‌كانی كه‌ركوك
ته‌رمی شه‌هیدێك بوو به ڕاگری
دایكێكی جگه‌رسووتاوی شه‌نگال دووری و
له باكووری بیست و یه‌كی ئازاره‌وه نه‌خشێنرا
و كرا به‌سه‌ر ماڵ به‌ماڵا
له‌و ڕۆژه‌وه، ئه‌و تابلۆ نهخشاوهی كوردان
ناوی لێنراوه “ئاڵا”