ددانی تەندروست، منداڵی دڵخۆش

ڕۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆمەڵێک لە کارمەندان و قوتابیانی فاکەڵتی ددان لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک سەردانی باخچەی ساوایانی ئیشک گوڵان و خوێندنگەی سەرەتایییان لە شاری هەولێر، کرد، ئەمەش وەكو بەشێك لە پرۆژەی چاودێریی ددان لە هەرێمی کوردستان.

پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێنوێنی دکتۆرە زەینەب یەڵمان و دکتۆرە هودا شەماڵ و دکتۆرە سارا شێرزاد و خاتوو سارا سەلیم.

پرۆژەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ددان بۆ قوتابیانی خوێندنگاکان و پێدانی ڕێنمایی چاودێریی ددان. پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ کارمەندان، قوتابیانی زانکۆی تیشک بەسەر چەند گروپێكدا دابەشبوون و سەردانی پۆلەكانیان کرد، ئامۆژگاری منداڵەكانیان كرد بۆ خواردنی تەندروست و پاكراگرتنی ددانەکانیان. هەموو ئەو ئامژگارییانەش لەڕێی گۆرانی ڤیدیۆیی و ڕێنمایی دەم و ددانییەوە بوون.

پشکنینی ددان لە قوتابخانەكاندا، ئامانجی دەستنیشانکردنی نیگەرانییەکانی تەندروستی دەم و ددانییە لە قۆناغی زوودا. بەم هۆیەوە هانی چاودێری تەندروستیی دەم و ددان و چارەسەریی بۆ منداڵان دەدرێت. پرۆژەکە هەروەها هاندەرێكە بۆ ئەوەی منداڵان بە ئاسایی بگەن بە دەرمانی تەندروستی ددان و لینکێک بێت بۆ خزمەتگوزاری و چارەسەری زیاتر.

شایانی باسە، پشكنین بۆ 188 قوتابی لەلایەن قوتابیانی فاكەڵتی ددان ئەنجامدرا، جگە لە پڕکردنەوەی پەڕەی حاڵەتەکان بە دەستنیشانکردن و پلانی چارەسەر بۆ هەر قوتابییەك، بۆ ئەوەی لە کلینیکی پزیشکی ددان لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك چارەسەرییان بۆ بکرێت. قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی ماوەی شەش مانگ لە ڕۆژی تاقیکردنەوەکانیانەوە لە 25ی تشرینی یەکەمی 2022 بۆ 30ی ئایاری 2023 دەتوانن

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *