وۆرکشۆپەکە بە وتاری د. فاتیح جورا جێگری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و د. ئۆرهان توگ بەناوی راگری فاکەڵتی پەروەردە و د. پشتیوان ئەکرەم سەرۆکی بەشی پەروەردەی فیزیا دەستیپێکرد. پاشان شەش وتاری سەرەکی لەلایەن ئەکادیمیزانە دیارەکان لە بواری زانستی نانۆ و تەکنەلۆجیا پێشکەشکران.
كینۆت سپیكەری سەرەكی ئەمساڵی ۆوركشۆپەكە د. محەمەد مەنسوب خان بوو، كە لە زانکۆی برۆنای داروسەلامەوە، بەشداری كردبوو.
هەروەها وۆرکشۆپەکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی زووم بۆ ئامادەبوانی نێودەوڵەتی و بەشداربووان بە شێوەیەکی سەرهێڵ دروست کرا. 244 بەشداربوو لە وۆرکشۆپی زانکۆدا ئامادەبوون و زیاتر لە 207 بەشداربووش بە ئۆنلاین ئامادەبوون.
ئامادەبووان لە 33 زانکۆی 14 وڵاتی جیهانییەوە بەشدارییان لە شەشەمین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشكدا كردبوو. کاردانەوەکان ئاماژەبوون کە ئامادەبووان زانیاری بەنرخیان لە گفتوگۆی زانستی و ئەو قسانەی کە لەلایەن قسەکەرانی سەرەکیەوە پێشکەش کراو، وەرگرتووە.