ئاڵا

mhamad yuns

ئه‌ی شه‌كاوه‌ترین هیوای كوردانم

ئه‌ی پێگه‌ و سه‌ركرده‌ی ژیانم

ره‌مزی بوونی ولاتی شانازی بۆ كوردستانم,

له‌ سالی ١٩٤٦

دژی كردنی كوردستان بۆ به‌ش به‌ش,

له‌به‌ر به‌رزی تۆبوو

قازی محمد شه‌هید كرا

هه‌ر جوانیه‌كه‌ت بوو

چه‌ندین كورد بۆی له‌ خاچ درا,

چه‌ندین دوژمن هاتن هه‌موویانمان كرد به‌ عیبره‌ت

دڵ نیابه‌ ئاڵا ناوه‌ستین تا ده‌بین به‌ ده‌وڵه‌ت,

بمانبووره‌ گه‌ر رۆژێ كه‌م ته‌ر خه‌مبووبین

له‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی تۆ

بمانبووره‌ گه‌ر نه‌متوانی بێت جوان

بنووسین بۆ بالای به‌رزی تۆ,

به‌لام لای هه‌موو گه‌نجێ هه‌موو پیرێ

له‌ گشت لادێ و گشت شار

به‌رزت راده‌گرین ئاڵا ئه‌گه‌ر

گشتمان بدرێین له‌ دار……..!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *