ژان

محەمەد سوڵتان

ئەرز و ئاسمان تەمە
ژیان پڕ خەمە
بێ جەم و بێ دەمە
بێ ئۆقرەیە لەم سەردەمە
نەبوومە بێزار وەک ئەم دەمە
وەلی هێشتا هەر لێرەمە
دڵیش تێیدا وەک بەلەمە
لە سەفەرە و گەڕیدەمە
لەم دڵ بۆ ئەو دڵە
وەک پەپوولە
لەم چڵ بۆ ئەو چڵە
بێ قەرار و بێ مەنزڵە
نشینگەم دڕکی سەر گوڵە
کە دوا وێستگەی ژێر گڵە

توێژەری یاریدەدەر

بەشی پزیشكی دەرمانسازی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *