ده‌گوترێت كه گه‌نج منداڵى دوێنێ و پایه‌ى ئێستا و هێزى داهاتوون, و به سه‌ره‌كیترین بنه‌ماى پێشكه‌وتنى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داده‌نرێن, چونكه له ناخیاندا هێز و داهێنانى جۆراوجۆریان هه‌ڵگرتووه. كه‌واته گه‌نج گرنگترین توێژى كۆمه‌ڵگه‌یه, چونكه گه‌نج رۆڵێكى كاریگه‌ر له پێكهێنانى داهاتوو و ئاسۆى ئاینده‌دا ده‌گێڕێت, هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش به‌بێ ئه‌و توێژه به‌هێز نابێت, و كاتێك گه‌نجێك به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و وشیارانه په‌روه‌رده ده‌كرێت و چه‌كى زانست و زانیاریى له‌شان ده‌كات, ئه‌وا به‌هێزتر ده‌بێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئێستا و داهاتوو.
بێگومان له‌م باره‌یه‌وه زانكۆى نێوده‌وڵه‌تیی تیشك به‌رده‌وام هه‌موو هه‌وڵێكى داوه كه‌ش و هه‌وایه‌كى له‌بار بۆ ئه‌م توێژه‌ى كه له‌ناو زانكۆكه‌یدا وانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى بهكهلۆریۆس وه‌رده‌گرن, بره‌خسێنێت, به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا پاڵنه‌رێكى سه‌رسه‌ختى قوتابییانى بووه ئه‌وانه‌ى جگه له خوێندن, خاوه‌ن به‌هره‌ى تایبه‌تن, هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كڵهبى هونه‌ریی كردۆته‌وه كه تیایدا قوتابییانى خاوه‌ن به‌هره‌ى هونه‌ریی وانه‌ى تایبه‌ت بێ به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرن. له‌و نێوه‌نده‌دا به پێویستمان زانى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌لأ یه‌كێك له‌و قوتابییه به‌هره‌مه‌ندانه بكه‌ین كه جگه له وه‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى به‌رزى خوێندن, به‌رده‌وام له چالاكییه‌كانى زانكۆكهماندا وه‌كو گۆرانیبێژ بهرشداربووه, به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت بزانین كه ئه‌و ته‌نها گۆرانیبێژه یاخود به‌هره‌یه‌كى دیكه‌شى هه‌یه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه هه‌وڵماندا ده‌رفه‌تێك له‌گه‌لأ قوتابى به‌هره‌مه‌ند فه‌تاح محه‌مه‌دى ناسراو به دیار محه‌مه‌د بكه‌ین و بزانین جگه له گۆرانى گوتن چ به‌هره‌یه‌كى دیكه‌شى هه‌یه.
شایان: سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت خۆت به خوێنه‌رانى گۆڤارى شایان بناسێنیت:
– من ناوم فه‌تاح محه‌مه‌ده ناسراوم به دیار محه‌مه‌د, خه‌ڵكى شارى كۆیه‌م, به‌ڵام دانیشتووى هه‌ولێرم, قوتابى قۆناغی چواره‌مم له به‌شى ئه‌ندازیاریی نه‌وت له زانكۆى نێوده‌وڵه‌تیی تیشك. ته‌مه‌نیشم بیست و سێ ساڵه.
شایان: هۆكاره‌كه‌ى چییه دوو ناوت هه‌یه؟ ناوى دیار ناوێكه دواى دۆزینه‌وه‌ى به‌هره‌كانت له خۆت ناوه و ده‌ته‌وێت بۆ كاتى به‌ناوبانگ بوونت به‌كارى بێنى, یاخود هۆكارێكى دیكه هه‌یه؟
– ئه‌وه‌ى راستى بێت سه‌ره‌تا برا گه‌وره‌كه‌م ناوى (دیار)ى له من نابوو, خۆم و خوشكێكم دووانه‌ین (جمكین), ناوى منی كردبوو به دیار و ناوى خوشكه‌كه‌شم چرا بوو, به‌ڵام دواى شه‌هیدبوونى باپیرم, باوكم حه‌زى كرد ناوى باوكى هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه, ئیتر ناوى منى گۆڕى بۆ فه‌تاح.
شایان: كه‌واته ناوى فه‌تاح له‌لاى ئێوه تایبه‌تمه‌نده, هیواى ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازین. با بێنه سه‌ر باسه‌كه‌ى خۆمان, ئێمه چه‌ندین جار تۆمان له ناو چالاكییه‌كانى زانكۆدا بینیوه وه‌كو گۆرانیبێژێكى ده‌نگ خۆش, ئایا تۆ ته‌نها شاره‌زاییت له‌م هونه‌ره‌دا هه‌یه, یاخود به‌هره‌ى دیكه‌شت هه‌یه؟
– ئه‌وه‌ى راستى بێت وه‌كو زۆربه‌ى هونه‌رمه‌نده‌كان كه ده‌ڵێن هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیاى هونه‌رمان هه‌بووه, منیش وه‌كو ئه‌وان ده‌كرێت بڵێم هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیاى هونه‌رى گۆرانى و میوزیكم هه‌بووه,
به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه واتا هه‌ر له ته‌مه‌نى پێنچ ساڵییه‌وه به گۆرانى گوتن ده‌ستم پێ كردووه, چونكه خێزانه‌كه‌م به تایبه‌تى باوكم هانى ده‌دام گۆرانى بڵێم و له زۆربه‌ى بۆنه خێزانییه‌كاندا گۆرانیم گوتووه. پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆلیاى هونه‌ر زیاتر كه‌وته ناخمه‌وه, هه‌وڵمدا خۆم فێرى ژه‌نینى ئامێرى میوزیكیش بكه‌م.
شایان: كه تۆ ده‌ڵێت خۆم فێرى ئامێرى میوزیك كرد, مه‌به‌ستت چ ئامێرێكه, و له‌ژێر ده‌ستى كام مامۆستاى میوزیك فێرى ژه‌نینى ئه‌و ئامێره بوویت؟
– من له ئامێرى ئۆرگ ده‌زانم, خۆم هه‌وڵمداوه فێرى بم, واتا به شێوه‌ى ئه‌كادیمى وانه‌ى میوزیكم وه‌رنه‌گرتووه, گوێم له ڤیدیۆى ژه‌نینى ئامێرى ئۆرگ گرتووه و به‌ده‌م گوێگرتنه‌وه خۆم فێركردووه.
شایان: زۆر جوانه, ئه‌وه‌ى تۆ باسى ده‌كه‌یت تایبه‌تمه‌نده, بۆیه ده‌مه‌وێت بپرسم, ته‌نها له‌و دوو بواره‌دا شاره‌زاییت په‌یدا كردووه یاخود تواناى دیكه‌شت هه‌یه و ئاژماژهت پێ نه‌داوه؟
– سه‌ره‌تا من كه خۆم به ئێوه ناساند باسى ئه‌وه‌م كرد كه سه‌ر به چ شارێكى هه‌رێمى كوردستان‌م, هه‌مووانیش ده‌زانن شارى كۆیه شارى هونه‌رمه‌ند و شاعیرى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان بووه, له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه شاعیرى گه‌وره‌ى كورد حاجى قادرى كۆیی كه جێى شانازیی هه‌مووانه به تایبه‌تیش بۆ خه‌ڵكى كۆیه, ئێمه‌ش وه‌كو زۆربه‌ى بنه‌ماڵه‌كانى كۆیه, جگه له‌و هونه‌رانه‌ى ئاماژه‌م پێدان, شاعیر له نێوانماندا هه‌ڵكه‌وتووه, باوكم و مامێكم شاعیرن, جگه له ئه‌وانیش شاعیری دیكه‌ش له بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا هه‌ن, منیش جار جاره شیعر ده‌نووسم, به‌ڵام ئه‌وه‌ى راستى بێت زیاتر خولیاى گۆرانى گوتن و میوزیك ژه‌نینم هه‌یه.
شایان: گۆرانى تایبه‌ت به خۆت هه‌یه؟
– هه‌ر گۆرانیبێژێك ئه‌و ستایله بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژێرێ كه له‌گه‌ڵى ده‌گونجێ, به‌ڵام من چه‌ند ستایلێكم هه‌ڵبژاردووه, بۆ نموونه ستایلى كلاسیك وه‌كو حه‌سه‌ن زیره‌ك, ماملێ, تاهیر ته‌وفیق, و هه‌روه‌ها گۆرانى سهردهمییانهشم گوتۆته‌وه. سه‌باره‌ت به گۆرانى تایبه‌ت به خۆم تا ئێستا دوو گۆرانیم تۆمار كردووه, به‌م زووانه كلیپیان بۆ ده‌كه‌م.
شایان: زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به گۆرانییه‌كانت چییه, واتا كێ شیعره‌كه‌ى نووسیوه و كێ ئاوازى بۆ داناوه؟
– شیعرى گۆرانییه‌كیان خۆم و هاوڕێیه‌كى نزیكم به یه‌كه‌وه نووسیومانه, به‌ڵام ئاوازه‌كه‌ى له گۆرانییه‌كى فارسییه‌وه وه‌رمانگرتووه, واتا ئاوازه‌كه‌ى ئێرانییه, هه‌مووشمان ده‌زانین ئێرانییه‌كان له‌رووى هونه‌ره‌وه به تایبه‌تى هونه‌رى گۆرانى و میوزیك زۆر پێشكه‌وتوون, كاتێك گوێبیستى ئه‌و گۆرانییه‌ى هونه‌رمه‌ندى ئێرانى (ئه‌مین بانی) بووم كه شیعره‌كه‌ى باسى چیرۆكێكى راسته‌قینه بوو, هه‌ژاندمى, هه‌ر بۆیه حه‌زم كرد هه‌مان ئاوازى ئه‌و گۆرانییه بۆ شیعرهكهمان دانێم و بیكه‌مه گۆرانییه‌كى كوردى.
– شایان: گۆرانیبێژه فارسه‌كان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ناو وڵاتى ئێران‌دا ده‌ژین زیاتر گۆرانییه‌كانیان كلاسیكه, ده‌كرێت بڵێین ئه‌م گۆرانییه‌ت ریتمى كلاسیكى وه‌رگرتووه, یاخود هاوچه‌رخه؟
– نه‌خێر گۆرانییه‌كه كلاسیك نییه, به‌ڵكو هاوچه‌رخه و هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بڵێم كه به ته‌نها نه‌مگووتووه, به‌ڵكو دویته له‌گه‌لأ گۆرانیبێژێكى ئافره‌ت به یه‌كه‌وه گوتوومانه.
– شایان: هه‌ر كه‌سێك كه خولیا و ئاره‌زووى بوارێكى هه‌بێت بێگومان حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وامى پێ بدات, به‌ڵام هه‌ندێك جار رووبه‌رووى ئاسته‌نگ و گیروگرفت ده‌بنه‌وه و ناتوانن په‌ره به ئارهزووهكهیان بده‌ن و زۆرجاریش تووشى نا ئومێدیى ده‌بن و ده‌ستبه‌ردارى خولیاكهیان ده‌بن, ده‌مه‌وێت بپرسم, چى وا ده‌كات تۆ له‌و ئاره‌زووه‌ت به‌رده‌وام بیت؟
– هه‌ڵبه‌ته به‌رده‌وامبوونى من به‌نده به گوێ‌گران و هه‌وادارانه‌وه, راسته خێزانه‌كه‌م به تایبه‌تى باوكم و مامم و هه‌روه‌ها هاوڕێكانم هه‌موو پشتگیریی ته‌واوم ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام هانم ده‌ده‌ن بۆ ئه‌م كاره, به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زووكردنى گۆرانییه‌كانم له‌لایه‌ن گوێ‌گران و هه‌وادارانه‌وه زیاتر وا ده‌كات به‌رده‌وام بم.
– شایان: له زۆربه‌ى وهڵامهكانتدا باسى باوكت و مامت ده‌كه‌یت, ده‌كرێت پێمان بڵێیت بۆ گۆرانییه‌كانت شیعرى یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ت به‌كارهێناوه؟
– یه‌كێك له مامه‌كانم شیعرێكى تایبه‌تى بۆ داناوم بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌م به گۆرانى, ئاوازه‌كه‌یم بۆ داناوه, به‌ڵام تا ئێستا تۆمارم نه‌كردووه. شیعری باوكمم به‌كار نه‌هێناوه, به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوكم شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى له حه‌یران و لاوكى كوردیدا هه‌یه و یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانى حه‌یران له كوردستاندا, بۆیه زۆرجار حهیرانهكانى خۆى پێشكه‌شى منى ده‌كرد, ئه‌وه وایكرد شاره‌زاى حه‌یران گوتن بم, به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا كه‌متر په‌ناى بۆ ده‌برێت, بۆیه منیش له‌گه‌لأ ئه‌و رهوتهى ئێستاماندا ده‌ڕۆم و زیاتر به ستایلى مۆدێرن گۆرانى ده‌ڵێم.
– شایان: له لایڤ میوزیك به‌شداریت كردووه؟
– وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا له زۆربه‌ى چالاكییه‌كانى زانكۆكهماندا به‌شداریم كردووه, هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكیش له ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ به‌شداربووم, بێگومان ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى جیاوازتره و تایبه‌ته, دڵه‌راوكێ و چێژێكى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه, هه‌ر بۆیه له‌گه‌لأ به‌رده‌وامبوونم له گۆرانى گوتن, له لایڤ میوزیكیش به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م لێى دانه‌بڕێم.
له كۆتاییدا زۆر سوپاست ده‌كه‌ین و هیواى به‌رده‌وامبوونت بۆ ده‌خوازین, به‌و هیوایه‌ى رۆژێك له رۆژان ببیت به یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ریی كوردى.