راز

ئەوین مستەفا

قۆناغى دووەم – بەشى پەروەردەی فيزيا – زانكۆی نێودەوڵەتیی تيشك – هەولێر

چە ند جوانە کاتێ خواگیان  کەسێکت پێ بدا کە بە تەواوی بتناسێ ، کە ئازارەکانت بە ئازاری خۆی بزانێ کە لەگەڵت هەوڵ بدا ناڕەحەتیەکانی ژیان تێپەڕێنی ،چەند جوانە ئەو کەسە ببێ بە ڕەفیق ببێ بە مەرهەمی برینی ئەو ڕۆژانەی کە وا بیرت ئەکردەوە کە تەنیای

تەنیاییەک کە بەو کەسە نەبێ کە لێت تێدەگا بە هیچ پڕ نابێتەوە …!!!

ئەو کاتانەی کە هەست بە لاوازی خۆت ئەکەی ئەو “ڕەفیق” بێ، لە  “پشتت” بێ ، هەمیشە هێزت پێ بدا .

هەمیشە کاتێ تۆ باشیبەکانی خۆت نەبینی ئەو بیبینێ.

خواگیانم، کەسانی ئاوها بهێنە ژیانی ئەوانەی لە “ڕۆح”یاندا هەست بەو بۆشاییە ئەکەن.

+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++

ئاسوودەیی خۆت بدۆزەوە …!!

بیدۆزەوە ڕۆح پێویستی بەوەیە کە ئاسوودەیی هەبێ ..،

بیدۆزەوە هەتا ئەگەر بزانی ئاسوودەییت قسەکردنە لەگەڵ مناڵێک ..،

هەتا ئەگەر لە پیاسەیەک دابی، کە تەنها خۆت و هێدفۆنەکەت بن و گوێ لە شتە دڵخوازەکەت بگری..،

یان لەوانەیە ئاسوودەییت بەوەی کە کتێبە دڵخوازەکەت ئەخوێنییەوە، و ئەو دێڕەی زۆر لات نازدار بووە ئەیگەیەنی بە هاوڕێ خوێنەرەکەت..!

و بۆ نا، لەوانەیە هەر ئەو کاتانە بێ کە بە تەنها خۆتی و بیر لەو ئامانجانەت، لەو پلانانەی ژیانت   ئەکەیەوە کە لە داهاتوودا هەم ژیانی خۆت و هەم ئەوانەی دەوروبەرت سوودی لێ وەرئەگرن..

مەبەستم ئەوەیە، ئاسودەیی خۆت بە هەر جۆرێک کە هەیە بیدۆزەوە بەهەر شێوەیەک بێ تەنها ئاگاداری یاساکانی ( خواگیان )یش بە..!!

٢٠/٥/٢٠٢٢

+++++++++++++++++++++++++++++++

‎(وەرن شتە باشەکانی یەک بە یەک بڵێین )

‎باس لەوە ئەکەم کە زۆر جار ئێمە شتی باش ڕەفتاری باشی یەکتر ئەبینین بەڵام بە یەکتری ناڵێینەوە قەیچێکا با بەهۆی ئەو قسەمانەوە ئەو ڕۆژەی جوانتر بکەین کێ ئەڵێ ئەو تەنانەت ئەو لایەنە پۆزەتیڤ و جوانەی خۆی دەبینێ!!

‎کێ ئەڵێ بەو قسەیەی تۆ ئەو متمانە بەخۆبوونی زیاتر نابێ وە ببێتە سەبەبی ئەوەی ژیان لای جوانتر بێ؟

‎هەندێ کات مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێ بەرەو ئامانجەکەی هەنگاوی باشتر بنێ پێویستیی بە هەندێ هاندانی دەرەکی دەبێ ،بەدەر لەوەی کە مرۆڤ سەرەتا دەبێ پشت بە یەزدان ببەستێ،

‎دواتر متمانەی بەخۆی هەبێ، ‎بەڵام من لەگەڵ ئەوەم کە هاندانی دەرەکی بۆ ئێمەی مرۆڤ گرنگە و پێویستە..!!

‎وەرن کە شتێکی باشمان بینی لە کەسێکا پێی بڵێین ، وەرن گوێ لە ئەوانەی دەوروبەرمان بگرین و ئەوەندەی لە توانامانایە لایەنی جوانی باشی خۆیان پیشان بەینەوە..!!

‎هەموو کەسێک بە بەهرەی جیاوازەوە دروست کراوە  و ئەکید هەر کەسێک لە بوارێکا ئەتوانێ بەهرەی خۆی پیشان بیات و سەرکەوتوو بێ….

‎وەرن ئەگەر هەر بەهرەیەکمان بینی لە کەسێکدا با هەرچەنی لە توانامانایە ئەو بەهرەیەی خۆی لا جوانتر بکەین.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *