زۆر جار هەموو ئەوەی کە پێویستمانە گەلێک سادەیە، بەڵام بە ڕادەیەک سادەیە کە دەست خستنی بۆ هەمووان ئاسان نییە و ئاڵۆز دەبێ، ئەها زۆر جار لە ئاسانی شتەکان سەرمان لێ ئەشێوێت و نازانین چیمان ئەوێ و چی ئەکەین…!!
ئەگەر باسی خۆم بکەم، هەندێ کات هەموو ئەوەی پێویستمە گوێبیستی بم لە ژاوەژاوی ئەم جیهانە نەفرەتییەدا گۆرانییە دڵخوازەکەمە، کە پڕ بە دڵ لە ناو وشەکانی ئەژیم و لەگەل هەر پیتێک یادێک ئەکەم وەکو ئەوەی مرتضی پاشایی بە تایبەت بۆ منی وتبێت،
هەندێ کات پێویستم بە کەسێکە کە بە بێدەنگی لەگەڵی دابنیشم و سەیری فلمێک بکەم،
یانیش کتێبێک پێکەوە بخوێنینەوە و باسی بکەین و بۆچوونە جیاوازەکانی یەکتر قبووڵ بکەین،
یاخوود بە هاودەمی کووپێک چا لە باخچەیەکی كپ و بێدەنگ دانیشین و هــــیــچ وشەیەک نەڵێین بەڵام قسەش بکەین، چونکە ئەوەی چاو لە کاتی بێدەنگی دەیدرکێنێت زار توانای نییە!!
زۆر جار هەموو ئەوەی پێویستە نیگایەکە، بزەیەکە، خەندەیەکە، نامەیەکە-کە نایەت- یانیش بێدەنگییەکی پڕ لە قسەیە…!!
ئەگەر کەسێکت هەیە هەستی پێ دەکەیت و هەستت پێ دەکات، قەدری یەکتر بزانن و بۆ ئەو زۆر سوپاسگوزاربە،
چونکە ئەوە نەک هاوڕێتە، بەڵکو هــاوڕۆحی تـــــۆیــــە…!!
بەڵام ئەگەر بە من ئەڵێن وەک مەحوی ئەڵێ:
“دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی
نەهاتی هــەر نەهاتی هـــەر نەهاتی…!!”
گەشبین کاظم تۆفیق
بەشی پەروەردەی بایۆلۆجی
قۆناغی یەکەم