زانست چ سوودێكی هەیە  ئەگەر کەسانی تر سودی لێ نەبینن؟

پەرتووك  خەزن مەكەن، پێویستە بیخوێننەوە، لەبەری بکەن، چونکە کتێب دەردو بەڵای زۆری  بەسەر دێت،  یان بەئاگر دەسوتێ یان ئاو دەیبات یان مشک دەیخوات، بەڵام لەو باوەڕەدا نەبن بدزرێت، چونكە یەكێك كە دز بێت، هیچ كات پێویستی بە پەرتووك و زانست و زانیاری رۆشنبیری بوون نابێت.

ئیمامی شافعی دەڵێت (عیلمی خۆم لەگەڵ خۆمە، بچمە هەر شوێنێک بچمە بازاڕ لەگەڵمە، لەماڵەوە هەر لەگەڵمە).  ئیمامی غەزالی لەسەرەتای دەست پێکردنی خوێندنی کاتێک لەشاری خۆی ئەو عیلمەی کەلای شێخ و مامۆستاکان وەری گرتبوو هەمووی نووسیبوو و لەدەفتەرانەدا کۆی کردبوونەوە. عادەتی جاران وابوو کە زانستیان لەشوێنێک وەردەگرت دەچوونە شوێنێکی تر بۆ لای مامۆستا و شێخی تر بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر کە دەڕوات لەگەڵ کاروانێک دەڕوات بۆ سەفەر لەڕێگادا تووشی ڕێگری دەبن ڕێگرەکان پێیان دەڵێن ئەگەر دەتانەوێت بەسەلامەتی دەربچن هەرچیتان پێیە دایبنێن، ئەوانیش هەموو کاروانەکەیان تەسلیم کردن، ئیمام غەزالی چووە لای سەرۆکی چەتەکان و پێی گوت: هەرچی پارەو ماڵ و سەروەت و سامانم هەیە هەمووی بۆ خۆت، بەس ئەو چەند دەفتەرەم بدەرەوە.

کابرا پێی گوت: ئەم دەفتەرانە ئەوەندە بەسوودن كەوا ناتەوێ لەدەستت دەرچن و بەرامبەر بە هەموو سەروەت و سامانەكەتی دادەنێیت؟

ئیمام غەزالی گوتی: هەرچی زانستم هەیە لەناو ئەو دەفتەرانەیە، تائێستا چیم خوێندبێت یان فێری بووبم، هەموویم لەو دەفتەرانەدا نووسیوەتەوە. کابراش بە جوانی پێگوت: عیلمێک سودی چییە کە دۆڵێک لەگەڵت نەپەڕێتەوە، یان مەجلیسێکی پێ ئاوەدان نەکەیتەوە، و نەیگەێنیت بەخەڵکی؟ چ سودێکی هەیە كە هەر لەناو دەفتەر و پەرتووكدا بێت؟ بۆیە ئیمام غەزالی بڕیاری دا کاتێک کە گەیشت و دەفتەرەکانی رادەست كرایەوە، بەرلەوەی بگاتە شوێنی تر و لای مامۆستای تر، هەموو ئەوانەی فێریان بووە لەبەری بکات، بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ خۆی بن و بتوانێت بیگەێنێت بە خەڵكی و ئەوانیش سوود لەو زانست و زانیارییانەی وەرگرن.

 لە مێژووی خۆشماندا كاتێك (ئیمامی سەرەخسی) زیندانی دەكرێت، دەخرێتە ناو بیرێكەوە، قوتابییەكانی دەهاتنە لای لێواری بیرەكەوە، ئەویش چونكە هەموو عیلمەكەی لەبەر بوو، پێی دەگوتنەوە، هەر بەو شێوەیە بەردەوام بوو، تا نزیكەی 22 موجەلەدی لەناو بیردا نوسرایەوە.

Name: Azad Osman

Student at Faculty of Nursing/ Fourth Stage

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *