زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک پێگەی جیهانی خۆی بەرزتر دەکاتەوە بە پەیوەندیکردن بە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکانەوە (IAU)

شایان: لە دەستکەوتێکی مێژووییدا زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک وەک ئەندام لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان (IAU) قبوڵکرا. ئەم رێکخراوە لە ساڵی (١٩٥٠)ەوە لە ژێر چاودێریی یونسکۆ دامەزراوە. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەناوبانگە بەهۆی پابەندبوونیی بە پێشخستنی خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی جیهان.

بە ئەندامبوونی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک لە IAU دەرخەری کاری بێوچانی هەموو ئەندامانی زانکۆیە بۆ زیاتر بەنێودەوڵەتیبوونی و گرنگیدانی زیاتر بە کاری هاوبەشی زانستی. ئەم هەنگاوە، زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک وەک ئەندامێکی نوخبە لەناو زانکۆکانی (١٣٠) وڵاتدا دەناسێنێت و دەرفەتی زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوور و لێکۆڵینەوەی هاوبەش و ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی، دەڕەخسێنێت.

سەرۆکایەتی زانکۆ پیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی گشت مامۆستایان و قوتابییان دەکات و جەخت لەوە دەكاتەوە کە ئەندامێتی لە IAU بەشێکە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی دراوە بۆ گەیاندنی ئاستی زانستیی زانکۆ بۆ ئاستی زانکۆ جیهانییەکان و بەئەنجام گەیاندنی کاری هاوبەشی زانستی. هەروەها ئەم دەستکەوتە دەرفەت بۆ مامۆستایان و قوتابییان دەڕەخسێنێت بۆ ئاشنابوون و کارکردن لە ئاستی جیهانی و گەشەپێدانی زیاتری کاری زانستی.

بە پەیوەندیکردن بە (IAU)ەوە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دەست بە گەشتێکی دەستپێشخەرییانە دەکات لە بواری توێژینەوەی نێودەوڵەتیدا، بەرنامەکانی ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و قوتابییان و دروستکردنی کاری هاوبەشی زانستیی دەبێت لەگەڵ دامەزراوە بەناوبانگەکان لە سەرانسەری جیهاندا. بێ گومان ئەم کۆمەڵەیە یارمەتیی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک دەدات بۆ پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی گشتگیر و پەیوەندیدار بە ئاستی جیهانەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *