بەشێک لە قوتابییانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک سەردانی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان دەکەن

شایان: زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەشداریی بە بەشێك لە قوتابییانی خۆی لە سێ چالاكیی زانستیی جیاوازدا لە دەرەوەی وڵات، كرد.

یەکەم: بە ئامانجی پێگەیاندنی قوتابییان و زیاتر تێگەیشتنیان لە بنەماکانی بەرهەمهێنانی زیادە، میتۆدۆلۆژیاکان، و بەکارهێنانە پراکتیکییەکانیان، دوو قوتابیی لە فاکەڵتی ئەندازیاری- بەشی میکاترۆنیکیس بە ناوی (موراد جەمال و توانا سووركێو) بۆ بەشداریکردن لە قوتابخانەی هاوینە لە Bergakademie Freiberg بۆ ماوەی زیاتر لە (١٠) ڕۆژ، رەوانە كرد.

لەم ڕاهێنانە هاوینەییەدا، ئەو دوو قوتابییە ئاشنای جۆرە جیاوازەکانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنان بوون، لە هەمان کاتدا توانای خۆیان لە دیزاینکردنی مۆدێلی ئاڵۆز بە بەکارهێنانی سۆلید وۆرک بەرزکردەوە.

دووەم: زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بە هاوکاری زانکۆی باوهاوس-ڤایمار/ ئەڵمانیا، پڕۆژەیەکی تری ڕێکخست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی و ڕۆشنبیری قوتابییان، تێیدا (٤) قوتابی لە بەشی ئەندازیاری شارستانی/ فاکەڵتی ئەندازیاری بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەشداریان کرد لە قوتابخانەی هاوینە ‘پرۆگرامی پێشبینی ئەندازیاری’ لە زانکۆی باوهاوس- ڤایمار. قوتابییەكان پێكهاتبوون لە:

ئارام سامی وەڵام

هانا خالید احمد

مەریوان مزەفەر

شکار محمد

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *