شایان: رۆژی 8/ئادار/2021 شاندێكی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ئیدریس هادی ساڵح سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد
شانده‌كه‌ی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك جگه له سه‌رۆكی زانكۆ، له هه‌ریه‌ك له د. عه‌بدولسه‌مه‌د بریكاری سه‌رۆكی زانكۆ و د. محه‌مه‌د ئۆزده‌میر جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری ئه‌كادیمی پێك هاتبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قاوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان كۆ بوونه‌وه
شانده‌كه‌ی زانكۆ پیرۆزبایی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ئافره‌تانی له د. رێواز و خاتوو قاوه‌چی و ته‌واوی ئافره‌تانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه د. ئیدریس هادی ساڵح پیرۆزبایی خۆی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وه‌شی گوت كه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ئافره‌تان رۆڵ و به‌رپرسایه‌تیی زۆر گه‌وره‌یان له هه‌موو بواره‌كاندا له ئه‌ستۆدایه
سه‌رۆكی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك روونی كرده‌وه، ژنانی كوردستان وه‌ك پیاوان رۆڵی باڵایان له گه‌شه‌پێدانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به گوته‌ی ئه‌و، ئه‌مڕۆ له‌نێو ئافره‌تانی كوردستاندا زۆر مامۆستای به‌هره‌دار و كارامه هه‌ن كه له‌نێو زانكۆدا خزمه‌ت به نه‌وه‌كانی ئایینده ده‌كه‌ن و له پێگه‌یاندنیاندا به‌شدار ده‌بن
شاندی زانكۆ به بۆنه‌ی هه‌شتی مارسه‌وه چه‌پكێك گوڵی پێشكه‌ش به خاتوو رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مونا قاوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان كرد
سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان ستایش و ده‌ستخۆشییان بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی