شایان: عه‌ماده‌ی قوتابیان له زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك به ئاهه‌نگێك یادی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ئافره‌تانی كرده‌وه
ئاهه‌نگی هه‌شتی مارس له به‌رده‌م ته‌لاری سه‌ره‌كیی زانكۆ به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شیعرێك له لایه‌ن دكتۆر مسته‌فا زه‌نگه‌نه ده‌ستی پێ كرد، پاشان بڕگه‌كانی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه له هۆڵی بۆنه‌كانی زانكۆدا به‌ڕێوه چوو
د. ئیدریس هادی ساڵح سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی زانكۆ، وته‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، تێیدا رۆشنایی خسته سه‌ر ئه‌مڕۆ و دوێنێی ئافره‌تان چ له كوردستان و چ له جیهاندا. پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه ده‌ستی پێ كرد، كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و دكتۆر ڤیان سلێمان سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، هەر یەكەو بە كورتەباسێك بەشدارییگفتوگۆیه‌كه‌یان كرد به گفتوگۆیەكی گه‌رموگوڕ له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی زانكۆوه
له‌و گفتوگۆیه‌دا هه‌مه‌جۆر بیروڕا خرانه روو، تێكڕا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانی ئه‌رێنی له دۆخی ئافره‌تانی كوردستان به‌دی هاتووه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زۆر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن پێویستیان به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه
دوایین بڕگه‌ی ئاهه‌نگه‌كه پارچه‌یه‌ك موزیك بوو كه له لایه‌ن ئیدریس ساڵح قوتابیی به‌شی زمانی ئینگلیزییه‌وه پێشكه‌ش كرا، پاشان وێڕای پیرۆزبایی چه‌پكه‌گوڵ له لایه‌ن د. ئیدریس هادی ساڵح و به‌ڕێز ئه‌حمه‌د كانی و دكتۆر ڤیان سلێمانەوە پێشكه‌ش به‌و خانمه فه‌رمانبه‌رانه كرا كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگ و رێوڕەسمەكە بوون