شایان: رۆژی 4ی فبرایه‌ر 2021 كارۆ كاوه مه‌حموود قوتابیی قۆناغی یه‌كه‌م له به‌شی یاسا له زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك، سیمینارێكی به ناونیشانی “گه‌نجانی كورد له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورددا” پێشكه‌ش كرد
سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه ڤیدیۆ فیلمێك له‌باره‌ی شاڵاوی جینۆسایدی ئه‌نفال نماییش كرا. ئه‌و شاڵاوه‌ی رژێمی سه‌دام له ساڵی 1988دا به هه‌شت قۆناغ دژ به گه‌لی كورد له باشووری كوردستاندا پیاده‌ی كرد، نزیكه‌ی 5 هه‌زار گوند و ده‌یان شاری كوردستان تێك دران و نزیكه‌ی چاره‌كه ملیۆنێك كه‌سی سڤیل له لایه‌ن هێزی سه‌ربازیی رژێمی سه‌دامه‌وه ده‌سگیر كران و دواتر له‌نێو گۆڕی به كۆمه‌ڵدا زینده‌به‌چاڵ كران
دوای ئه‌وه كارۆ كاوه قسه‌ی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك گرفتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی لاوانی كوردستانه‌وه كرد، له‌م رووه‌وه داتا و ئاماری له‌باره‌ی رێژه‌ی ته‌ڵاق و رێژه‌ی گه‌نجانی بێكار له ساڵانی نێوان 2012-2019 خسته روو
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیمیناره‌كه، میوانان خرانه به‌رده‌م گفتوگۆیه‌كی كراوه، تێیدا پرسیار كرا و داوای دیاری كردنی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ر گرفتێك له قسه‌كه‌رانی سیمیناره‌كه كرا
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا دكتۆر حوسێن بالیسانی سه‌رۆكی به‌شی یاسا له زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك، سوپاسی كارۆ كاوه خوێندكاری به‌شه‌كه‌ی كرد، خوێندكارانی دیكه‌ی به‌شه‌كه‌شی هان دا بۆ پێشكه‌شكردنی چالاكی بێنه پێش