قوتابییانی کەمپی دارەشەکران کەرەستەی خوێندنیان وەرگرت

رۆژی دوو شەممە ١٨/٤/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی پ. ی. د. ئیدریس ھادی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانیی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک و  د. عەبدولسەمەد سەڵاحەددین ئەحمەد سەرۆکی زانکۆ و  د. محمد ئۆزدەمیر جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری ئەکادیمی، د. ڤێنێرە ئاڵکر سەرۆکی بەشی ئینگلیزی لە فاکەڵتی پەروەردە،  بە بەشداری کۆمەڵێک قوتابییانی زانکۆ بە تایبەتی قوتابییانی بەشی زمانی ئینگلیزی،  کەرەستەی خوێندن بەسەر قوتابییانی رۆژئاوای کوردستان لە قوتابخانەکانی کەمپی پەنابەران لە دارەشەکران، دابەشکرا.

ئەو کەرەستانە لە ٩ کەرەستەی جیاوازی خوێندن بۆ هەر قوتابییەک پێکهاتبوو، کە بەسەر  ٣،٠٠٠ قوتابی پەنابەر لە دوو قوتابخانەی ناو کەمپی دارەشەکراندا دابەشکرا.

شایانی ئاماژەپێکردنە, هەموو ئەو کەرەستانەی خوێندن لەلایەن قوتابییەکی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشکەوە ئامادەکرابوون کە تێچووەکەی ٣٥،٠٠٠ سی و پێنچ دۆلار بوو .

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *