شایان: له بەردەوامی كار و چالاكییه‌كانى زانكۆى نێوده‌وڵه‌تیى تیشكدا, فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى هەڵمەتێكی وشیاركردنه‌وه له دژی خراپ به‌كارهێنانى ده‌رمان و ماددە بێهۆشكەرەكان و جگەرە ئەنجامدا. ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانى فاكهڵتییەكەوە ڕاگه‌یه‌ندرا به ئامانجى زیاتر به‌رچاو ڕوونى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى گه‌نجان له خراپ به‌كارهێنانى ده‌رمان كه له ڕێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگا به گشتى ئاگادارى مەترسییەكانیان بن. له رۆژی 3 تا 16ـى شوباتى 2022 فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى یه‌كه‌م هه‌نگاوى پراكتیزه‌كردنى ئه‌م پڕۆژه گرنگەی بە سەرپەرشتی توێژه‌رانى یاریده‌ده‌ر د.ئاسیا ئومێد و مامۆستا گاهر سوار و به هاوكارىی بڕیارده‌رى كارووبارى قوتابیان د.زه‌ینه‌ڵ پۆڵات له فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى و بە به‌شدارى قوتابییانى قۆناغى سێیه‌مى ده‌رمانسازى ده‌ستپێكرد، لە رێی سهردانیكردنیى قوتابخانه‌كانى (ڕووناكى نێوده‌وڵه‌تى و نیلۆفهرى كچان و ژیارى ناحكومى).
پێشكەشكردنی ئەو پرۆژەی وشیاركردنەوەیە بۆ قوتابیانی قوناغەكانی (9، 10، 11، 12) بوو، بە پێشكەشكردنی سیمینار لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانی قۆناغی سێیەمی فاكەڵتی دەرمانسازییەوە. لە بەرامبەردا بەرێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكان دەستخۆشییان لە رێكخەرانی هەڵمەتەكە كرد و ئەو كارەیان بە كارێكی گرنگ بۆ دوورخستنەوەی گەنجان لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی دەرمان و ماددە بێهۆشكەرەكان و جگەرە زانی.
ئامانجی فاكەڵتی دەرمانسازی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك هەر لێرەوە كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو لەسەر ئەو هەڵمەتەی بەردەوام دەبێت و سەردانی هەموو قوتابخانە
ئامادەییەكان دەكات بۆ زیاتر بڵاوكردنەوەی وشیاری.