شایان: زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی تیشك وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگ و به‌رده‌وام له كار و چاڵاكییهكانى بۆ قوتابییان، بۆ ئه‌مجاره قوتابیانی قۆناغی سێیه‌مى به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، فاكه‌ڵتی زانسته كردارییه‌كان، گه‌شتێكی زانستی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی بانكی خوێنی هه‌ولێر، بە سه‌رپه‌رشتى مامۆستایانی هه‌ردوو بابه‌ت (بانكی خوێن و گواستنه‌وه‌ی خوێن) مامۆستا مژده حەیدەر سابر و مامۆستا گۆران نوری صالح رێكخست. لە ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له ڕێكهوتىی 5-6/4/2022 به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنی زانیاریی پڕاكتیكى زیاتر لەلایەن قوتابییانی بەشداربووەوە، و هاوكات گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى له نێوان مامۆستا و به‌رپرسانى هۆبه جیاجیاكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بانكی خوێنی هه‌ولێر و زیاتر ئاشنا بوون به هه‌ردوو بابه‌ته‌كه و ئه‌و ئامێره سه‌رده‌مییانه‌ى كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراودا بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتییان به‌كاردێن، توێژه‌رانى تاقیگەكە هەموو توانایەكی خۆیان بۆ پێشكەشكردنی زۆرترین زانیاریی بە قوتابییەكان خستە گەر. گهشتەكە به سه‌ركه‌وتوویى و پڕ له ئه‌زموون و سود وه‌رگرتنی قوتابیانیی به‌شی شیكاریی نه‌خۆشییه‌كان كۆتایی هات. لە بەرامبەردا هەردوو مامۆستا و قوتابیانی بەشداربوو سوپاسی بەرێوەبەرایەتیی بانكی خوێنی هەولێریان كرد بۆ پێدانی دەرفەتی ئەنجامدانی ئەم گەشتە زانستییە.