پێشانگای پۆستەری مۆدڵی چاندنی ددان لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەڕێوەچوو

شایان: پێشانگایەکی تایبەت بە پۆستەری مۆدڵی چاندنی ددان کە لەلایەن قوتابییانی قۆناغی پێنجەمی پزیشکیی ددان ئامادەکرابوو، لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەڕێوەچوو.

پێشانگاکە بە ئامادەبوونی د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. ئیدریس هادی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک، د. محەمەد ئۆزدەمیر جێگری سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی، د. دووران کالا راگری فاکڵتیی پزیشکیی ددان و د. ڕەنج نەدیم جەلال و مامۆستای مۆدڵی چاندنی ددان بەڕێوەچوو.

ئامانج لەم پێشانگایە ئاشناکردنی قوتابییان بوو بە چۆنییەتی نمایشکردنی پۆستەری زانستی لە کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی هەڵسەنگاندێکی فۆماتیڤ لە چوارچێوەی ئامرازەکانی پرۆسەی بۆلۆنیا بۆ هەڵسەنگاندن بوو.

لێژنەی هەڵسەنگاندن پێشانگاکەیان بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونی قوتابییان لە کاتی پێشکەشکردنی پۆستەرەکانیان لە کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوودا. قوتابیانیش وەک رێگەیەکی زانستی پۆ پەرەپێدانی تواناکانیان، چێژیان لە پێشانگاکە وەرگرت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *