قوتابییانی پۆلی ١٢ ئاشنای دەرفەتێکی زێڕین لە زانکۆی تیشک دەبن

شایان: زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ قوتابییانی كە ئەمساڵ 2022 دەبنە دەرچووی پۆلی ١٢ بۆ ئاشناکردنیان بە بەشەکانی زانکۆ و ئەو دەرفەتە ناوازەی بۆ خوێندنی ئاکایمییان لەم زانکۆیەدا بەردەستە، رێکخست.

لە چوارچێوەی ئەم رێورەسمەدا، ژمارەیەک لە ستافی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک سەردانی چەندین قوتابخانەی شاری هەولێریان کرد و بانگهێشتی قوتابییانیان كرد، بۆ ئەوەی سوود لەم دەرفەتە وەرگرن بە سەردانیكردنی کامپسی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک. هاوکات برۆشووری تایبەت بە ڕێوڕەسمەکە، کە لەژێر ناونیشانی (سەردانی داهاتووت بكە) ڕێکخرابوو، بەسەر قوتابییانی پۆلی دوازدەی قوتابخانە جیاجیاکاندا دابەش کرا.

لە کاتی سەردانیکردنی قوتابییەکاندا، لە گرووپی ١٥ بۆ ٢٠ کەسیدا گەشتێکی تێروتەسلیان لە ناو فاکڵتییەکان و تاقیگەکانی زانکۆدا پێ کرا و پەراوگەی پێویست بۆ یادداشتکردنی تێبینییەکانیان فەراهەم کرابوو.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ئەم هەڵمەتەدا، هەزار و سێ سەد و پەنجا قوتابی سەردانی کامپسی زانکۆیان کرد. هاوکات تیرۆپشکێكی بردنەوەی خەڵات بۆ قوتابییان و قوتابخانەکانیان ڕێکخرابوو. خەڵاتەكانیش لە ژمارەیەک لاپتۆپ و تابلێت و کاتژمێری زیرەک و کۆمپیوتەر و پرینتەر پێكهاتبوون و بەسەر براوەکانی ئەم تیروپشکەدا دابەش کران.

   

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *