كاری پەردەی خانەی رووەك چییە؟

زۆرێک لە تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕووەکەکان خۆیان  گەردیلە خۆراکییەکانی ناو خاک هەڵدەبژێرن.

 دیواری خانە وا دیزاین کراوە کە توانای هەبێت  بۆ دیاریکردنی ئەو گەردە کانزاییانەی کە رووەکەکە پێویستیی پێیەتی

پەردەی خانە رێگە  بە گەیشتنی ماددە پێویستەکان دەدات، لەهەمان کاتیشدا  ڕێگری دەکات لە چوونە ژورەوەی ماددە ژەهراو ناپێویستەکان.

 ئەمە وەک ئەوە وایە کە کۆمەڵە کەسێک پاڵ بە دەرگایەکەوە دەنێن بۆ چوونە ناو یاریگایەکەوە

 و پێویستە پلیتی چوونە ژوورەوەیان لابێت پاشان دەتوانن برۆنە ژوورەوە.

بەهەمان شێوە هاوشێوەی ماددە خۆراکییەکانی ناو خاک پاڵ  بە دیواری خانەوە دەنێن  بۆ ئەوەی بڕۆنە ژوورەوە،  بۆ ئەمەش  دەبێت بلیتێک پێشکەش بە دیواری خانە بکەن و مۆڵەتی چوونە ژوورەوە وەربگرن.

ئەگەر هەموو ماددە خۆراکییەکانی خاک بەشێوەیەکی نارێک  بڕواته خانەوە، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی مردن و لەناچوونی ڕووەکەکە.

هەموو ڕووەکەکان وا دروستکراون کە توانای هەڵبژاردنی ئەو ماددانەیان هەبێت کە پێویستییان پێیەتی

 بیرمان نەچێت کە هەڵبژاردنی ماددە خۆراکییەکانی خاک بە پێی

  • جۆری رووەک
  • تەمەن
  • گۆڕانی وەرزەکان
  • ژینگە جیاوازەکان دەگۆڕێت

ئێستا با ئێمە بەراوردێک لە نێوان دیواری خانە و مرۆڤدا بكەین:

ئێمە زیرەکترینی بوونەوەرین. ئێمە زیرەکی و زانیاری و توانای بریاردانمان  هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نازانین پێداویستیی خۆراکیی ڕۆژانەمان چییە، لە کام خواردنەوە دەتوانین بە باشترین شێوە پێداویستیەکانمان جێبەجێ بکەین و چەندیش پێویستە بەکار بهێنین؟

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ جار مرۆڤەکان هەندێک خواردن دەخۆن که دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون یان زیادبوونی کێشیان.

 بۆ بەدەست هێنانی ئەم زانیارییە، دەبێت پرسیار لە پسپۆری خۆراک یان دکتۆر بکەین، بۆئەوەی بزانین کە پێویستە چی بخۆین و چی نەخۆین، شارەزابوون لەم بوارەدا پێویستی بە چەندین ساڵ خوێندنە.

ئێستا با بیر لەوە بکەینەوە دیواری خانە لەهیچ قوتابخانەیەک نەیخوێندووە و نازانێت چۆن بخوێنێتەوە و بنووسێت لەگەڵ ئەوەشدا، وەک پسپۆری خۆراک و دکتۆر کار دەکات، وەک ئەوەی ڕێگە بە گەیشتنی ئەو کانزایە دەدات کە بۆ رووەکەکە پێویستن و ئەوانی تر لە چوونە ژوورەوەیان دوور دەخاتەوە

ئێستا دەپرسین، کێ ئەم کارانە بەڕێوەدەبات؟ کێ وا دەکات رووەکێک بروێت و گەشە بکات؟ ئایە مرۆڤە ئەم کارانە دەکات و رووەک دەڕوێنێ؟ ئایا هۆکارەکان و سروشتی کەڕو و کوێر هۆکارن بۆ دروستبوونی پەردەی خانەی رووەکەکان؟  کەواتە کێ ئەم کارانە بەڕێوە دەبات؟

بێگومان ئەوە هەمووی كاری خودای گەورەیە

 و لە قوڕئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکردووە

أَفَرَءَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ

  ئایا سه‌رنجتانداوه ‌لەو زه‌وییه‌ی که‌ ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟

[سوڕەتی الواقعة:63]

ءَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلزَّٰرِعُونَ

  ئایا ئێوه‌ ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر

[سوڕەتی الواقعة:64]

سەرچاوە:

کەناڵی نوورشین – یوتیووب

محەمەد غەفار زادە

قۆناغی یەكەم

بەشی پەروەردەی كۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *