من ئادەمیم

من ئادەمیم ..!

ئادەمێکی دەرکراو لە بەهەشت

ئادەمێکم دوور لەنیعمەت

ئادەمی تەنیای دوورخراو

لەسەر دونیا فڕێدراو و جیاکراو

جەننەتی بەرزم لێ ونە!

جەستە لە فاران، دڵ بێ ئەوین

دوور لە دیدەی دوو چاوی شین

دوور لە وێنەی حەوای نەرمین

حەوای ڕۆحم لێ ونە!

دەست کەلەبچە، دڵ خاچکراو

پەنجە لە گوێ، چاو بەستراو

خاکم داگیر و پارچەکراو

خۆری ئازادیم لێ ونە!

فاران: مەككە: بە زمانی عیبری بە واتای ئێستای خاكی مەككە هاتووە، لە ئینجیلیشدا لە چەند شوێنێك، بیابانی عەرەبی بە فاران ناوی هاتووە.

محەمەد سوڵتان عەبدولڵا

قۆناغی پێنجەم

بەشی دەرمانسازی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *