كورته‌یه‌ك له مێژووی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك
(زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك، زانكۆیه‌كی تایبه‌ته كه له ساڵی ٢٠٠٨ له ژێر ناوی (زانكۆی ئیشك له باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر شه‌قامی ٦٠ مه‌تریی شاری هه‌ولێر دامه‌زرا.
زانكۆكه له سه‌ره‌تاوه به پێنج فاكڵتی، كه كۆی گشتییان له نۆ به‌شی جیاجیا پێكهاتبوون، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. فاكڵتی و به‌شه‌كانی ئه‌م زانكۆیه له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا به‌م شێوه‌یه بوون: فاكڵتیی ئه‌ندازیاری (ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاری شارستانی)؛ فاكڵتیی پزیشكی ددان (به‌شی پزیشكی ددان)؛ ئابووری و زانستی كارگێڕی (به‌شی ئابووری، به‌شی كارگێڕی و كار)؛ فاكڵتیی په‌روه‌رده (به‌شی په‌روه‌رده‌ی زمانی ئینگلیزی، په‌روه‌رده‌ی ماتماتیك، په‌روه‌رده‌ی كۆمپیوته‌ر)؛ فاكڵتیی زانست (به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.
ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨–٢٠٠٩
- پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆكه‌دا به شێوه‌یه‌كی كاتی له نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌ی دواناوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك ده‌ستی پێكرد.
- یه‌كه‌م پرۆگرامی خوێندن له ئاستی به‌كالۆریۆس به ٣٢ قوتابی له به‌شی زمانی ئینگلیزی سه‌ر به فاكڵتیی په‌روه‌رده ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
- ١٣١ قوتابی ده‌ستیان به كۆرسی ئاماده‌كاریی زمانی ئینگلیزی كرد به‌رله‌وه‌ی خوێندنی ئاكادیمیان له به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر، پزیشكی ددان، كارگێڕی و كار و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ده‌ست پێبكات.
- سه‌نته‌ری به‌رده‌وامیدانی په‌روه‌رده دامه‌زرا.
- به هاوكاری له‌گه‌ڵ دواناوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك، یه‌كه‌م پێشبڕكێی قوتابیانی دواناوه‌ندی له‌ژێر ناونیشانی (پڕۆژه‌ی ئۆڵۆمپیادی عێراق) ڕێك خرا.
ساڵی خوێندنی ٢٠٠٩–٢٠١٠
- به سوودوه‌رگرتن له وۆركشۆپێكی سه‌ر به قوتابخانه‌ی پیشه‌سازی و چه‌ند به‌شێكی دواناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئیشك، كامپسی زانكۆ فراوانتر كرا.
- ئه‌م شوێنه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ وەك كامپسی كۆنی زانكۆ به‌كار هات.
- دوای فراوانتركردنی كامپسی زانكۆ، ده‌ست كرا به وه‌رگرتنی قوتابیان له ٦ به‌شی جیاواز له ئاستی به‌كالۆریۆس كه بریتی بوون له: به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاریی شارستانی، پزیشكیی ددان، كارگێڕی و كار، په‌روه‌رده‌ی زمانی ئینگلیزی، و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.
- به‌شه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كۆمپیوته‌ر و ئابووری داخران.
- فاكڵتیی په‌روه‌رده یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ژێر ناونیشانی (1st Visible International Teaching Language Conference) گرێ دا. دوای ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥، ئه‌م كۆنفڕانسه به شێوه‌ی زنجیره‌یی و له‌ژێر ناونیشانی (International Visible Conference on Educational Studies and Applied Linguistics) به‌رده‌وامیی به كاره‌كانی دا.
- زانكۆ بۆ یه‌كه‌مین جار خزمه‌تگوزاریی تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفڵی وه‌ك یه‌كێك له سه‌نته‌ره فه‌رمییه‌كانی ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد.
- زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك بووه ئه‌ندام له (ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی زانكۆكان).
- بنیاتنانی كامپسی نوێی زانكۆ به كاركردن له دوو باڵه‌خانه‌دا ده‌ستی پێكرد.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٠–٢٠١١
- فاكڵتیی یاسا دامه‌زرا و له یه‌كه‌م قۆناغیدا ٩٣ قوتابیی بۆ خوێندنی یاسا به زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرت.
- بنیاتنانی دوو باڵه‌خانه‌كه له كامپسی نوێی زانكۆ كۆتایی هات. یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كان تایبه‌ت بوو به ئیداره‌ی سه‌ره‌كی و یه‌كێكی دیكه‌یان تایبه‌ت كرا به فاكڵتیی پزیشكیی ددان.
- له كۆرسی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌م ساڵه‌دا، سه‌رجه‌م حەوت فاكڵتییه‌كانی زانكۆ، جگه له قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌كاری، گوازرانه‌وه بۆ كامپسی نوێی زانكۆ له شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری.
- دواتر له كۆرسی به‌هاره، قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌كارییش گوازرانه‌وه بۆ كامپسی نوێی زانكۆ.
- بۆ یه‌كه‌مین جار چه‌ندین یادداشتنامه‌ی لێك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانكۆی وڵاتانی جیاواز واژۆ كران.
- یه‌كه‌م پێشبڕكێی زانستی بۆ قوتابیانی دواناوه‌ندی له‌ژێر ناونیشانی (پێشبڕكێی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك) ئه‌نجام درا.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٢–٢٠١٣
- ده‌ست كرا به كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتیی زانستیی زانكۆ. وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاویش، مه‌نهه‌جی خوێندن له زانكۆدا به پێی پرۆگرامی (بۆڵۆنا پڕۆسێك) ڕێك خرایه‌وه.
- ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دامه‌زرا.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٣–٢٠١٤
- وه‌ك دووه‌م هه‌نگاو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی، زانكۆ له‌م ساڵه‌دا داواكاریی پێشكه‌ش كرد بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كوالیتیی ناسراو به (ISO 9001:2008).
- ژماره‌ی به‌شه‌كانی خوێندن به زیادكردنی ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی، بانك و دارایی به‌رز كرایه‌وه بۆ ١٠ به‌ش.
- به‌شی په‌روه‌رده‌ی ماتماتیك یه‌كەم پۆلی قوتابیانی وه‌رگرت.
- یه‌كه‌م پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان به ١٦ قوتابی له حەوت به‌شی جیاجیا ده‌ستی پێكرد. به‌شه‌كان بریتی بوون له: ئه‌ندازیاری شارستانی، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی، كارگێڕی و كار، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسی، ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، و په‌روه‌رده‌ی زمانی ئینگلیزی.
- فاكڵتیی په‌روه‌رده یه‌كه‌م كۆنفڕانسی له‌ژێڕ ناونیشانی (1st Ecology, Environment and Energy Conference) ئه‌نجام دا. دوای ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦، ئه‌م كۆنفڕانسه وه‌ك زنجیره كۆنفڕانسی ساڵانه له‌ژێڕ ناونیشانی (International Conference on the Energy, Environment and Applied Sciences) به‌رده‌وام بوو.
- دووه‌م پێشبڕكێی سه‌رتاسه‌ری بۆ قوتابیانی دواناوه‌ندی له بواری ئه‌ندازیاری له‌ژێر ناونیشانی (Innovation Contest in Engineering). له دوای ساڵی ٢٠١٥، ئه‌م پێشبڕێكێیه‌ش به ناونیشانی (National Innovation Contest in Engineering) جێگیر كرا.
- به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ قوتابخانه تایبه‌ته‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سێیه‌م پێشبڕكێی سه‌رتاسه‌ریی زانستی بۆ قوتابیانی دواناوه‌ندی له‌ژێڕ ناونیشانی (Future Inventors’ Project Olympiads) ڕێك خرا.
- زانكۆ بووه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ندازیاری كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٤–٢٠١٥
- دووه‌م لقی زانكۆ له شاری سلێمانی، به دوو فاكڵتی و پێنج به‌ش دامه‌زرا كه بریتی بوون له: فاكڵتیی ئه‌ندازیاری (به‌شه‌ی ئه‌ندازیاریی شارستانی، به‌شی ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی)؛ فاكڵتیی زانسته كارگێڕییه‌كان و ئابووری (كارگێڕی و كار، بانك و دارایی، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسی).
- زانكۆی ئیشك به فه‌رمی دابه‌شی دوو كامپسی هه‌ولێر و سلێمانی كرا.
- پرۆسه‌ی خوێندن له كامپسی سلێمانی به سێ پرۆگرام بۆ قۆناغی ئاماده‌كاری ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. ئه‌م سێ پرۆگرامه‌ش بریتی بوون له: كارگێڕی و كار، ئه‌ندازیاریی شارستانی، ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی.
- یه‌كه‌م قۆناغی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ستاف (Staff Exchange Program) جێبه‌جێ كرا.
- فاكڵتیی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ژێر ناونیشانی (International Engineering Conference on Developments in Civil & Computer Engineering Applications) گرێ دا.
- باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ تایبه‌ت به فاكڵتیی په‌روه‌رده دروست كرا.
- گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ زانسته مرۆییه‌كان و په‌روه‌رده دامه‌زرا و یه‌كه‌م ژماره‌ی خۆی له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١٤ بڵاو كرده‌وه.
- ژماره‌ی به‌شه‌كانی خوێندن بۆ ١٥ به‌ش زیاد كرا، ئه‌مه‌ش دوای كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیزاینی ناوه‌وه، ژمێریاری، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسی، په‌روه‌رده‌ی فیزیا و په‌روه‌رده‌ی بایه‌لۆجی.
- سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك بۆ توێژینه‌وه دامه‌زرا.
- نووسینگه‌ی ڕاوێژكاریی ئه‌ندازیاری دامه‌زرا.
- ژماره‌ی یادداشتی لێك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆ جیاوازه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشته ٤٦ یادداشت.
- زانكۆی ئیشك ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ زانكۆی كالیفۆرنیا له پێنسیلڤانیا و زانكۆی نۆر‌ث ئه‌مریكا بۆ بڕوانامه‌ی ناسراو به (Double Diploma) واژۆ كرد.
- سێیه‌م قۆناغی دڵنیایی جۆری جێبه‌جێ كرا. دوابه‌دوای ئه‌م قۆناغه، بڕوانامه‌ی دڵنیایی جۆری له سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ری ناسراو به (ISO 9001:2008) پێشكه‌ش به زانكۆ كرا.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٥–٢٠١٦
- زانكۆ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ل ئاژانسی (Central Evaluation and Accreditation Agency ZEvA)ی ئه‌ڵمانی واژۆ كرد.
- فاكڵتیی ئه‌ندازیاریی گۆڤاری زانستی (Eurasian Journal of Science and Engineering)ی دامه‌زراند. یه‌كه‌م ژماره‌ی ئه‌م گۆڤاره له كانوونی یه‌كه‌م ساڵی ٢٠١٥ ده‌رچوێنرا.
- گۆڤاری زانستی ئه‌ورووپی بۆ پزیشكیی ددان (European Journal of General Dentistry) له‌ژێر ناوی زانكۆی ئیشك دامه‌زرا.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٦–٢٠١٧
- له ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧، ئاژانسی (Central Evaluation and Accreditations Agency Hannover) دانی نا به پرۆگرامی به‌كا‌لۆریۆسی ئه‌ندازیاریی شارستانی له زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك.
- له ٢٤ی ئابی ٢٠١٧، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به فه‌رمی دانی نا به زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشكدا.
- له ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٧، به هاوكاریی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پرۆگرامی خوێندنی ماسته‌ر له پسپۆڕییه‌كانی ئه‌ندازیاریی شارستانی، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندازیاری میكانیك، كرایه‌وه.
- سێ به‌شی نوێ له كامپسی هه‌ولێری زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی ئیشك كرانه‌وه كه بریتی بوون له به‌شه‌كانی: ئه‌ندازیاریی ڕووپێوی و جیۆمه‌تری، ئه‌ندازیاریی كانزاكان و په‌ترۆلیۆم، ئه‌ندازیاریی كاره‌با – میكانیك (مێكاترۆنیك).
- دامه‌زراندن و ده‌ستكردن به په‌خشی ڕادیۆی پا‌راو.
- دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری (ISO 9001:2008)، له ساڵی ٢٠١٥، زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك خۆی بۆ بڕوانامه‌ی (ISO 9001:2015) تۆمار كرد.
- له ٤ی ئازاری ٢٠١٧، یه‌كه‌م كۆنفڕانسی (POP) له لایه‌ن زانكۆوه گرێ درا.
- له ٢١ی ئایاری ٢٠١٧، دووه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی ئیشك بۆ زانسته‌كانی كارگێڕی و كار له سه‌ر ئاستی قوتابیان گرێ درا.
- قوتابیان به‌شی یاسا كۆنفڕانسێكیان ئه‌نجام دا كه تایبه‌ت بوو قوتابیان هه‌مان به‌ش.
- خاوه‌ندارییه‌تیی زانكۆی ئیشك له (كۆمپانیای په‌روه‌رده‌یی فه‌زەله‌ر) بۆ (كۆمپانیای ڕووناكیی زانست) گۆڕا.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٧–٢٠١٨
- به پێی پله‌به‌ندی ماڵپه‌ڕی (Webometrics Ranking) كه مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٨ بڵاو كرایه‌وه، زانكۆی ئیشك پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ده‌ست هێنا. له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زانكۆی ئیشك له ڕێزی پێنج هه‌زار یه‌كه‌مه‌كانی جیهان ده‌ستنیشان كرا.
- سیسته‌می (E-Repositiory) دامه‌زرا بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی ستافی زانكۆ ئاسانتر بكه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران له سه‌ر ئاستی جیهان.
- له ئایاری ساڵی ٢٠١٨، ناوه‌ندی (United Kingdom Accreditation Services Body) بڕوانامه‌ی دڵنیایی جۆریی (ISO 9001:2015) به‌خشییه زانكۆی ئیشكی نێوده‌وڵه‌تی.
- له حوزه‌یرانی ٢٠١٨، دڵنیایی جۆری سه‌نته‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كانی زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان، بۆ پێنج ساڵ و بێ هیچ مه‌رجێك، دانی نا به پرۆگرامی خوێندنی به‌كالۆریۆس له به‌شی یاسا.
- به‌شی ده‌رمانسازی له كامپسی هه‌ولێری زانكۆی ئیشكی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زرا.
- به‌شی شیكاریی پزیشكی له كامپسی هه‌ولێری زانكۆی ئیشكی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زرا.
- پرۆگرامێكی ئاڵوگۆڕی قوتابیان و ستاف، بۆ دوو قوتابی له به‌شی ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی، و دوو ستافی به‌شه‌كانی كارگێڕیی كار و ماتماتیك ڕێك خرا.
- له ئه‌یلوولی ٢٠١٧، سێ قوتابی له فاكڵتیی ئه‌ندازیاری به‌شدارییان له خولێكی هاوینه‌ی زانكۆی فرایبێرگی ئه‌ڵمانیا كرد. دواتر له مانگی ئابی ٢٠١٨، سێ قوتابیی تر له به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاریی شارستانی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری به‌شدارییان له خولێكی هاوینه‌ی دیكه‌ی هه‌مان زانكۆ كرد.
- یادداشتنامه‌ی لێك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ شەش زانكۆی جیاواز واژۆ كران. زانكۆكان بریتی بوون له: (١) زانكۆی فرایبێرگ له ئه‌ڵمانیا. (٢) زانكۆی پلاسكۆ له كۆماری چیك. (٣) زانكۆی كالابریا له ئیتاڵیا. (٤) زانكۆی بیرلا ڤیشڤاكه‌ره‌ما ماهاڤیدیالایا له هیندستان. (٥) زانكۆی ته‌كنه‌لۆجیای مالیزیا. (٦) زانكۆی بلاك سی له جۆرجیا.
- پرۆگرامی ماسته‌ر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له چه‌ند به‌شێكی جیاواز كرایه‌وه. (بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن: https://ishik.edu.iq/mp/).
- له پڕۆژه‌یه‌كیهاوبه‌شداوبه سپۆنسه‌رییڕێكخراویدادیئه‌ڵمانی،به‌شیپه‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیزانكۆیئیشكمیوانداریی١٧قوتابیو٦ستافیئاكادیمییزانكۆیپۆتسدامیئه‌ڵمانییكرد.
- به هاوكاریله‌گه‌لزانكۆیسه‌ڵاحه‌ددین،فاكڵتییئه‌ندازیارییه‌كه‌مكۆنفڕانسینێوده‌وڵه‌تییبۆبه‌شه‌كانیته‌لارسازیودیزاینیناوه‌وه له‌ژێرناونیشانی (Targeting Sustainability and Heritage) ئه‌نجامدا.
- فاكڵتییئابووریوزانسته كارگێڕییه‌كانیه‌كه‌مكۆنفڕانسینێوده‌وڵه‌تییبۆبه‌شه‌كانیژمێریاری،بیزنێس،ئابووریوڕامیاریڕێكخست.
- له مانگینیسانی٢٠١٨،یه‌كه‌مكۆنفڕانسیزانسته كارگێڕییه‌كان- فره‌ییئایینیبۆماوه‌یدووڕۆژڕێكخرا. له‌مكۆنفڕانسه‌داچه‌ندینتوێژه‌روقوتابیله چوارزانكۆیجیاواز (زانكۆیپۆتسدامیئه‌ڵمانی،ئیشكینێوده‌وڵه‌تی،سه‌لاحه‌ددینوزانكۆیكاسۆلیكیهه‌ولێر) ئاماده بوون.
ساڵی خوێندنی ٢٠١٨–٢٠١٩
- ناویزانكۆبه فه‌رمیله (زانكۆیئیشك) گۆڕدرابۆ (زانكۆینێوده‌وڵه‌تییتیشك).
- له شوباتی٢٠١٩،زانكۆئاهه‌نگیده‌یه‌مینساڵوه‌گه‌ڕیدامه‌زراندنیخۆیگێڕا. ژماره‌یه‌كیزۆرله قوتابیانومیوانانیتایبه‌توه‌كوه‌زیروئه‌ندامانیپه‌رله‌مانونوێنه‌ریڕێكخراوه‌كانئاماده‌یئاهه‌نگەکە بوون.
- له ئاداری٢٠١٩،دامه‌زراوه‌ی (ZEvA)یئه‌ڵمانیبڕوانامه‌یدانپێدانانینێوده‌وڵه‌تییبێمه‌رجیبۆماوه‌یپێنجساڵبه‌خشییه به‌شه‌یئه‌ندازیارییكۆمپیوته‌رله فاكڵتییئه‌ندازیاریوبه‌شیته‌كنه‌لۆجیایزانیاریله فاكڵتییزانست.
- له مانگیئابیساڵی٢٠١٩،دامه‌زراوه‌ی (Accreditation Service for International SCHOOLS, Colleges & Universities (ASIC)) بڕوانامه‌یدانپێدانانینێوده‌وڵه‌تییبۆماوه‌یپێنجساڵوبه بێمه‌رجبه‌خشییه به‌شه‌كانیپه‌روه‌رده‌یزمانیئینگلیزی،فیزیا،بایه‌لۆجی،وماتماتیكله فاكڵتییپه‌روه‌رده.
- فاكڵتییپه‌رستاریله زانكۆدامه‌زرا.