روزی زانا
قۆناغی دووەم
بەشی یاسا
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
کام بەیەک گەیشتوو موژدەی بەهەشتیان پێدراوە!؟
لێگەرێ ئەو خەمە هەر لە من و لە تۆ جوانە
با ئەو خۆشییە بۆ ئەوان بێ من و تۆ تازە لێ راهاتووین
ئەو دەردە فیدای ئەو چاوانەت بێ
زۆر پێش ئێمە گوتویانە “دڵداری لە دوورەوە خۆشە”
دیارە قسەی ئەوان راستە.
ئەترسم
پێش ئەوەی بەدەستت بێنم لە لەدەست دانت ئەترسم
پێش ئەوەی لە رۆژی خۆشی لەگەڵت بم، شین بۆ رۆژی مەرگت بگێڕم
زۆر لەو رۆژە دەترسم ئاوڕێک لە پشتم بدەمەوە تۆی لێ نەبێ
ئەترسم لەو رۆژەی کە چاو هەڵێنم یەکەم شت بێتە یادم ئەوەیە ئەمرۆ چەند ساڵێکە تۆم وا جێهێشتووە!
باسی چی ترت بۆ بکەم؟

