فێربە بژی… کاتێک مرۆڤەکان دەڕۆن

 خەڵات سابیر

خەڵات سابیر

قۆناغی دووەم
بەشی پەروەردەی فیزیا
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر

 کەسانی چواردەورمان کاتین، بگرە لە نزیکترین ئازیزێکتەوە تا ئەو کەسەی کە بۆ ڕۆژێک سلاوێکت لێی کردووە، ئەو مەودایەی کە تۆ وا هەست دەکەیت زۆر نزیکە، زۆر دوورترە لەوەی هەست بە نزیکییان دەکەیت. تۆ گەرەنتیی ئەوەت نیە کێ تا  چ شوێنێک  لەگەڵتایە، هەتا پیرۆزترین بوونەوەر کە (دایک)ە. هەبوونی ئازیزەکان گرنگن،  بەڵام ئێمە دەبێ لەگەڵ نەبوونیان رابێین. لە هەر ساتێک ئەو کەسانەی بە بایەخن لامان ڕۆشتنەکانیان جیاوازە, هەتا ئەگەر دووریش بن، نزیکن لە رۆحمانەوە ,بەڵام ئەوانەی بۆ ساتێکی کاتیی و یاریکردن بە هەستمان لامان بوون واهی ئەرۆن وەک ئەوەی هەر بوونێکیان نەبوبێت لە سووچێکی رۆحمانەوە. بایەخدان بەیەکتری…….. نرخ دانان, کات تەرخانکردن، پەیوەندییەکان جوانتر ئەکات. بۆیە ئەڵێم فێربە بژی کاتێک مرۆڤەکان ئەڕۆن.