گرووپى فهرمانڕهواكان تهنها ئهو كهسانه نين كه جڵهوى دهسهڵاتیى يهكهمیى دهوڵهتیيان له دهسته (له سهردهمى ئيستاماندا)، بهڵكو بهڕێوهبهر بهرامبهر فهرمانبهران فهرمانڕهوايه، و له ههمان كاتدا ئهو بهڕێوهبهره بهرامبهر كهسانى له خۆى پله بهرزتر فهرمانلێكراوه، و ئەمەش هەر راستە بۆ هۆز و هەر دەستەیەک، جا لە کەرتیی گشتی بێت یان لە کەرتیی تایبەت، یاخود لە نێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بێت یان لە نێو حزبە سیاسییەکان.
فهرمانڕهوا دهيەوێت پله وپايهكهى خۆى بپارێزيت، به پێچهوانهشهوه فهرمانلێكراو ههميشه ههوڵدهدات ببێته فهرمانڕهوا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی دروشم و شێوازى جۆراوجۆر، يان پشتگيرى فهرمانڕهوا پله بهرزهكان دهكات تا ببێته فهرمانڕهوايهكى پله مامناوەند، يان دهستدهكات به هاشوهۆش وههڵگرتنى چهك و ئهنجامدانى شۆڕش و نانهوهى پشێويى و ناڕهزايى، و بەو كردارانە دەڵێت: له پێناو ئايين و ڕهوشت وبهرژهوهندى گشتى … هتد.
ئەم ململانێیە شتێکی سروشتیی و ڕەوایە، بەڵام بە مەرجێک لە چوارچێوەی ئاشتیی و میکانیزمە دیموکراسییەکان بێت، و بەم ململانێیە کۆمەڵگەکان پێشدەکەون و مێژوو دروست دەبێت.
پێویستە، هەردوو گروپ ئەو هوشیارییان هەبێت، نەهێڵن گەمەی سیاسیی نێوانیان لابدات لە ڕێڕەوە ئاساییەکەی خۆی، ئەمەش لە ڕێی پابەندبوون بە گرێبەستیی نێوانیان (دەستور).
ئەم ململانێیە لە قورئاندا باسکراوە، وهیگڵیش لە کتێبەکانیدا لەسەری نووسیوە، هەروەها مارکسیش کردوویەتی بە کەرستە بۆ تیورەکەی.