نەخۆشی شەکرە

 نەخۆشی شەکرە جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەکرەی خوێن بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ…

جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە:

.  شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بەھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکوڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا، لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.

چون لە نەخۆشی شەکرەدا خێرایی و لیھاتوویی لەش بۆ سووتاندن و بەکار ھێنانی گلوکۆز ڕوو لە کەمی دەنێت، ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە (ھایپرگلاسمیا)، کاتێک ئەم شەکرە زۆرە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لەشدا دەمێنێتەوە، لێکەوتەی مایکرۆڤاسکوولاری دەبێ و ئەندامەکانی تر وەک گورچیلە، چاو و دەمارەکان تووشیان دەکات. ھەروەھا نەخۆشی شەکرە لەگەڵ ڕیسکی نەخۆشییەکانی ڕەگ و دڵدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە. لەم ڕووەوە ناسینی پێشوەختی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی ھای ڕیسکدا دەتوانێ بەر بە ڕوودانی ئەم نەخۆشییە بگرێت. تاقی کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن باشترین ڕێگای ناسینەوەی ئەم نەخۆشییەیە.

ڕێژەی ئاسایی گلوکۆزی خوێن ٧٠–١٠٠ (میلیگرام لە دێسی لیتر) ە، ئەم ڕێژەیە لە بەساڵاچوواندا زیاترە. ئەگەر گلوکۆزی خوێن بەردەوام لە نێوان ١٠٠–١٢٦ (م گ/د ل) بێت، بە ھایپرگلاسمیا و لە ژوور ١٢٦ (م گ/د ل) یشەوە بە نەخۆشی شەکرە دەناسرێت

هۆکاری نەخۆشی شەکرە جۆری یەک:   

  • هێرشی بەرگری لەش و دژەتەنەکان بۆ سەر بێتا خانەکانی پەنکریاس و تێکشکاندنیان ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی دەردانی ئەنسۆلین و بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن

هۆکاری نەخۆشی شەکرە جۆری دوو:

  • نەخۆشیەکە بەهۆی کەمی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە پەنکریاس یان بەرگری خانەکان بۆ وەرگرتن و ئیشی ئەنسۆلین رودەدات.
  • ئەمەش روودەدات بەهۆی:
  • قەڵەوی.
  • هێرشی بەرگری لەش و دژەتەنەکان بۆ سەر بێتا خانەکانی پەنکریاس یان بۆ سەر وەرگرەکانی ئەنسۆلین لەسەر خانەکان.

 

 

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە

  • زۆر میزکردن.
  • زۆر تینوو بوون.
  • برسی‌بوون.
  • هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی.
  • لێڵ بینین.
  • دابەزینی کێشی لەش زیاتر لە شەکرەی جۆری یەکەم.

دەزوولەکردنی پێشت و سڕبوون و ئازار.       

ھۆكارە‌كانی شە‌كرە

ــ تە‌مە‌ن: ئە‌وانە‌ی تە‌مە‌نیان لە‌ ٤٠ ساڵ زیاترە‌ ئە‌گە‌ری توشبو‌نیان زیاترە‌ 

ــ بۆماوە‌یی: ئە‌وانە‌ی ئە‌ندامێكی خێزانە‌كە‌یان یان  خزمی نزیكیان شە‌كرە ھە‌یە‌ ئە‌گە‌ری توشبو‌نیان زیاترە‌

ــ كێش: ئەگەر كێش لە‌ ئاسایی زیاتربێ، ئە‌گە‌ری توشبوون زیاترە‌ 

ــ كە‌میی چالاكی جە‌ستە‌یی و وە‌رزش

 -ترس و سترێسێکی زۆر

چارەسەری نەخۆشی شەکرە 

چارەسەر بە دەرمان

چارەسەری شەکرە لە جۆری یەکەمدا پشتدەبەستێت بە ئەنسۆلین بە شێوەیەکی سەرەکی ، بەڵام لە جۆری دووەمدا بڕی شەکر کۆنترۆڵ دەکرێت لە ڕێگەی ڕژێمی خۆراکی تەندروست و ڕاهێنانی وەرزشی گونجاو ، هەندێ جار بارودۆخەکە سەخت دەبێت و پێویست دەکات کە دەرمان بەکاربهێنێت لە ڕێگەی دەمەوە ، یان ئەنسۆلین بەکاربهێنێت یان هەم دەرمان و هەم ئەنسۆلین

چەند دەرمانێکی تازە هەیە کە لە ڕێگەی دەرزییەوە دەدرێت ، لەوانە پراملینتاید (pramlintide) کە ڕێژەی شەکر ڕێکدەخات لەدوای ژەمەکان، هەندێ جار لەگەڵ ئەنسۆلین بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر،
مێتفۆرمین (metformin): ناسراو بە یاریدەدەر یان ڕێکخەری شەکرە کاردەکات لەسەر جگەر بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلوکۆز،

ئەوگیایانەی بەکاردەهێنرێت بۆ نەخۆشی شەکرە 1. دارچین 2 .شمڵی

چەند ڕێنماییەک بۆ نەخۆشی شەکرە

لەگەڵ بەکارهێنانی ڕژێمی دەرمانی بەو شێوەیەی پزیشک دایدەنێت پێویستە نەخۆش پابەند بێت بەم ڕێنماییانە لەوانە پابەندبوون بە ڕژێمێکی خۆراکی کە بڕی کاربۆهیدرات و  جۆرەکەی سنوورداربکات، گرنگیدان بە ژمارەی ژەمە خۆراکییەکان ڕۆژانە، ڕاهێنانی وەرزشی زیاد لە نیوکاتژمێر پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەویش بەمەبەستی بەکاربردنی شەکری ناو جەستە، خۆڕزگارکردن لە کێشی زیادە، بەم شێوەیە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر بکات لە خوێندا، شوێنکەوتنی ڕژێمێکی خۆراکی گونجاو. هەروەها دایکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن لە زۆر خواردنەوەی شرین و خواردنەوە گازیەکان هەروەها ئافرەتانی دوگیان پێویستە ئاگاداری شەکری خوێنیان بن

پشکنینە تاقیگەیەکان بۆ نەخۆشی شەکرە

  1. A1C Test. The A1C test measures your average blood sugar level over the past 2 or 3 months. …
  2. Fasting Blood Sugar Test. …
  3. Glucose Tolerance Test. …
  4. Random Blood Sugar Test. …
  5. Glucose Screening Test. …
  6. Glucose Tolerance Test.

سەرچاوە

‌https://www.google.com/url?sa=t&source=web&rct=j&url=https://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%25D8%25B4%25DB%2595%25DA%25A9%25D8%25B1%25DB%2595&ved=2ahUKEwiZxemTxLb-AhWXSvEDHTxPCfkQFnoECBUQAQ&usg=AOvVaw3wmG0MxlduIzwkFZA_X-nY

https://www.google.com/url?sa=t&source=web&rct=j&url=https://zaniary.com/blog/5d59403726471/%25D9%2586%25DB%2595%25D8%25AE%25DB%2586%25D8%25B4%25DB%258C-%25D8%25B4%25DB%2595%25DA%25A9%25D8%25B1%25DB%2595-%25D9%2588-%25DA%2586%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%2595%25D8%25B3%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258C&ved=2ahUKEwiZxemTxLb-AhWXSvEDHTxPCfkQFnoECCIQAQ&usg=AOvVaw00-nYftd4NB_Ra-y9H4qa9

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *