چالاكی وشیاریی “زیادەڕۆیی لە بەکارھێنان و ھەڵە وەرگرتنی دەرمان”

شایان:رۆژی یەکشەممە ٢٢/١/٢٠٢٣ قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی سەردانی قوتابخانەكانی ئامادەیی نیلوفەری کچان، ئیشقی گوڵانی نێودەوڵەتیی، ئیشقی رووناکی نێودەوڵەتیی كرد، بە مەبەستی سازدانی چەند سیمینارێك سەبارەت بە زیانەکانی جگەرەکێشان و زیادەڕۆیی لە بەکارھێنانی دەرمان و ھەڵە وەرگرتنیان و پشتگوێ خستنی رێنماییە پزیشکییەکان.

بڕگە سەرەكییەكانی سیمینارەكە سەبارەت بە دەرمانیی ئازارشکێن و دژەزیندەییەكان، و هەروەها زیانی جگەرەکێشان بوو. قوتابیان لە بەکارھێنانی هەر دەرمانێک هۆشیاركرانەوە، لەوەی كە دەبێت لە ژێر رێنمایی پزیشکی شارەزا و پزیشکی دەرمانساز بێت و نابێت دەستکاری بڕ و ژەمی دیاریكراوی دەرمان بكرێت، چونکە لە کاتی وەرگرتنی بڕێکی زیاتر یاخود ژەمی زیادەی  دەرمانەکە، لەوانەیە ببێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی سەختر، یاخود ئاڵوودەبوون، ئەمەش زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەێنێت.

هەر لە سیمینارەکەدا، زیانەكانی جگەرە كێشان و  چۆنێتی وازھێنان و دوورکەوتنەوە، ھەنگاو بە ھەنگاو ڕوونكرایەوە.

چالاكییەكە لەلایەن قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەم و پێنجەمی بەشی دەرمانسازی و لەژێر سەرپەرشتی د.زەینەل پۆلات، د.روژان عارف وەك نوێنەرانی بەشی چالاكیی قوتابیانی دەرمانسازی ڕێكخرا، و بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *