محەمەد غەفار زاد
قۆناغی سێیەم-بەشی پەروەردەی كۆمپیوتەر-زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر
ئێمە دەتوانین سەیری ئاسمان بکەین و پێشبینی کەش و هەوا بکەین، بەڵام ئایا دەکرێت تۆوێک لە ژێر زەویدا پێشبینی کەش و هەوا بکات و هەموو کاتێکیش پێشبینییەكانی ڕاست دەربچێت؟
بەڵێ… ڕووەکی لوپین کە لە ناوچەکانی باکوور گەشە دەکات.
تۆوی ئەم ڕووەکە پێویستی بە هەوایەكی گەرمە بۆ ئەوەی بڕوێت و گەشە بکات، تۆوەکە لە ژێر خاکدا گەشە ناکات و ناتەقێت ئەگەر کەش و هەوا گونجاو نەبێت، و لەو کاتەدا تۆوەکە دەچێتە حاڵەتی خەوتنەوە و چاوەرێ دەکات تا کەش و هەوا گونجاو بێت و پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە.
تەنانەت ئەگەر مەرجەکانی دیكەی ژینگەش گونجاو بێت، تۆوەکە هەر ناتەقێ و گەشە ناکات، ئەگەر پلەی گەرمی گونجاو نەبێت.
لە راستیدا، لەلایەن زاناکانەوە تۆوی لوپین دۆزراوەتەوە کە سەدان ساڵە نەڕواوە و گەشەی نەکردووە بە هۆی ئەوەی کەش و هەوای ئەو شوێنەی کە تێیدابووە، گونجاو نەبووە.
ئەمە شتێکی زۆر سەیر و نایابە کە ئەم تۆوە لە ژێر خاکدا ئاگای لە ژینگەی دەرەوەیە، ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە، دروست بوونی ئەم تۆوە و گەشەکردنی بۆ هۆکار و رێکەوت و پەرەسەندن دەگەڕێتەوە:
ئەم تۆوە کە دارای سیفەتەکانی وەک زانست و ویست و هێز و ژیری نیە، چۆن ئەو مەرجانە دەزانێت کە بۆ گەشەکردنی پێویستن؟
چۆن زانیارییەکانی وەک کەش و هەوای دەرەوە دەگاتە تۆوەکە لە ژێر زەوییەوە و چۆن ئەم پەیوەندییەی نێوانیان دروست دەبێت؟
چۆن ئەم تۆوەیە لە ژێر خاکدا بۆ ماوەی چەند ساڵ چاوەڕێ دەکات، ئەگەر کەش و هەوا گونجاو نەبێت؟
لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەردەوام ئاگاداری ژینگەی دەرەوەیە، و کاتێک كەش و هەوا گونجاو بوو، تۆوەکە دەڕوێت و گەشە دەکات.
ئایا تۆوەکە خۆی ئەم سیستەم و زانیارییانەی دۆزییەوە؟ بە واتایەکی تر، ئایا تۆوەکە ئەو ژینگەیەی زانی پێش دروستبوونی تێیدا دەژی و بەم شێوەیە خۆی دروست کردووە؟
یان ئایا هۆکارە بێ گیان و نەزانەکان دەبنە هۆی دروست بوونی تۆوێکی ئاوا؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە بۆ ئێوە جێدەهێڵم، ئایا دەکرێ ئەم شتانە لە خۆیانەوە رووبدەن؟
سەرچاوە:
MIRACLES OF CREATION # PLANTS # A PLANT THAT MAKES WEATHER FORECAST | Questions on Islam