نیاز ئەبوبەکر موراد
قۆناغی چوارەم-بەشی پەروەردەی بایۆلۆجی-زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر
نەخۆشی ڕەقبوونی دەمارەکان، نەخۆشییەکە کە زیان بە خانە دەمارییەکانی ناو ناوەندە کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت و کاریگەریی لەسەر مێشک و بڕبڕەی پشت دروست دەکات. ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڕەقبوونی دەمارەکان کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و زیاتر تووشی گەنجان دەبێتەوە، زیاتر تووشی رەگەزی مێ دەبێتەوە بە رێژەی ٢-٣ هێندە زیاتر لە رەگەزی نێر.
هۆکاری رەقبوونی دەمارەکان:
چینی پارێزەری مایلین بە شێوەیەکی ئاسایی وادەکات کە ئاماژە کارەباییەکان بە خێرایی و بە چالاکی بە دەمارەکاندا بڕۆن. هەرچەندە سەرچاوەی ڕەقبوونی دەمارەکان روون نیە، بەڵام دەزانین کە سیستەمی بەرگری هێرش دەکاتە سەر ناوەندە کۆئەندامی دەمار بەهۆی هەندێک هۆکارەوە. ئەو ئاماژانەی کە دەچنە مێشک و دەگەڕێنەوە بۆ مێشك تێکدەچن، لە ئەنجامی تێکچوونی چینە پارێزەرەکەی مایلین کە دەوری ڕیشاڵی دەماری داوە. ئەو چینە پارێزەرە كە پێی دەگوترێت (مایلین) هاوشێوەی چینی دەرەوەی وایەرە.
نیشانەکانی:
- رەقبوون یان سڕبوون، بەتایبەتیی لە دەست یان لە پێ روو دەدات
- هەستكردن بە ئازار و كەمبوونەوەی رێژەی بینین لە چاوێکدا
- ماندوێتی
- گێژخواردن
- لەدەستدانی هاوسەنگی
- لاوازبوونی ماسولکەکان
- ماندووبوون و هەستیاریی بەرامبەر گەرما
- گۆڕانکاری لە یادگە، كەمبوونەوەی تەرکیز، تێكچوونی گێوڵ.
چارەسەرییەكان:
بەرێی دەرمان: ئەو چارەسەرییانەی كە بۆ تووشبووی رەقبوونی دەمارەكان دەكرێت، نەخۆشییەكەیان بنبڕ ناكات، بەڵام نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەكاتەوە، واتا دەرمانەكان دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە کەم دەکەنەوە و دەتوانن گەشەی برینە نوێیەکان لەسەر بڕبڕەی پشت و مێشک بوەستێنن. ئەو دەرمانانەی کە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە بەکاردەهێنرێن، پێیان دەگوترێت (دژەهەوکردن).
بە رێی وەرزش: وەرزش و جووڵەی بەردەوام بە جەستە، هێزی دەمارەكان زیاتر دەكات. پاراستنی جووڵە.
راوێژی پسپۆری دەروونی: ئەو تووشبووانەی تووشی حاڵەتی لەبیرچوونەوە دەبن، پێویستە ڕاوێژ بە پسپۆڕی دەروونی بکەن.
.
خۆپاراستن لەم نەخۆشییە:
هیچ ڕێگەیەکی دڵنیا نیە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشیی ڕەقبوونی دەمارەکان، بەڵام دەتوانین مەترسییەکانی کەمبکەینەوە بە دوورکەوتنەوە لە:
- خۆراکی ناتەندرووست
- جگەرەکێشان
- ماددە کحولییەکان
- خواردن یان وەرگرتنی ڤایتامین دی (D) لە رێی خۆدانە بەر خۆر.
.
سەرچاوە :
professional, C. C. medical. (n.d.). Multiple sclerosis (MS): Symptoms, causes, diagnosis & treatments. Cleveland Clinic.