کاریگەرییە خراپەکانی “کورتە ڤیدیۆکان” ی ناو -مۆبایل و سۆشیال میدیا- لەسەر تاکەکان، (پێشەکیەک):

 

 

وەک پزیشکێکی دەروونی زۆرجار بیر لە کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ژیانمان دەکەمەوە. یەکێک لە نوێترین ڕەوت (trend)ەکان سەرهەڵدانی (ڤیدیۆی کورت)ە لە مۆبایلدا. چ لە ڕێگەی (تیکتۆک، یوتیوب، فەیسبوک) یان هەرچیەکی تر بێت. لە کاتێکدا بە دڵنیاییەوە ئەم میدیایە سوودی هەیە، بەڵام مەترسیشی هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.

لە لایەکەوە کورتە ڤیدیۆکان لە مۆبایلدا دەتوانن ڕێگەیەکی چێژبەخش و زانیارییبەخش بن بۆ دەسکەوتنی “دەستبەجێ”ی ناوەڕۆک و هەواڵ، و دەتوانن یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی لە هەواڵ و ڕەوت و کەلتووری باو دا ئاگادار بین. تەنانەت دەتوانن دەرچەیەکی داهێنەرانە بن بۆ تاکەکان بۆ دەربڕینی خۆیان، بەڵام لە لایەکی تریشەوە ‘خراپی’شیان هەیە، کە دەبێت ئاگاداریان بین.

پێش هەموو شتێک ڤیدیۆی کورت دەشێت ببێتە (خوو) و کات بە فیڕۆ بدات و لە چالاکییە بەرهەمدارتر و مانادارترەکان دوورمان بخاتەوە. هەروەها بۆی هەیە پەرە بە کەلتووری “دەسکەوتنی دەستبەجێ immediate gratification” بدات، کە ئەو حاڵەتەیە کە تۆ کرۆک و کورتکراوەی ناوەڕۆکەکان (هەرچیەک بن) بە خێرایی و یەک لە دوای یەک وەردەگری، بە جۆرێک کە کار لە ئارامی و بەسەبریی کەسەکان لەسەر ماوەی گەیشتن بە زانیاری، یان ماناو مەفهوومی باسەکان دەكات. چ جای ئەوەی زانیارییەکان کەمتر لە مێشک دا دەمێننەوە، چونکە خێراتر دێن و گوزەر دەکەن و لە سەریەک و بێ ویستی خۆت دێن، دەرەنجام “نرخاندن بۆ زانیاری”ش کەمتر دەبێتەوە، چونکە ئەو ئەنجام و زانیارییانە بە پەلە و بە هەڵپە و، بێ مکوڕی و بە دواداگەڕانی زۆر و ماندووبوون دەستکەوتوون.

جگە لەوە، دەرئەنجامی زیاتریش هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بەتایبەتی بۆ گەنجان و خوێندکاران کە ڕۆژانە ئامادەی وانەکانی پۆل دەبن. بەکارهێنانی زیادەڕۆی کورتە ڤیدیۆکان لەلایەن خوێندکاراندا بۆی هەیە زیان بە پرۆسەی فێربوونیان بگەیەنێت. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەکارهێنانی زۆری ڤیدیۆی کورت دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ماوەی سەرنجدان (Attention span) و مانەوەی زانیاری لە مێشک و توانا مەعریفییەکانی تریش هەبێت. ئەمەش دەکرێت زیانبەخش بێت، ڕەنگە خوێندکار لە وانەی پۆلدا، بە تایبەتی لە سەرەتادا، ڕەوتی قسەکردنی مامۆستای بە خاوتر و “ناسەرنجڕاکێش”تر بێتە بەرچاو، ئەوەش لەبەر ئەو پێشبینییە، یان ئەو ڕاهاتنە کە قسەو باسەکان زوو زوو بگۆڕێن، چەشنی سروشتی خێرای کورتە ڤیدیۆکان، بە مانایەکی تر، بەردەوام چاوەڕێی هاتنی  خێرای “بەشی داهاتوو” دەکرێت.

لە کۆتاییدا؛ گرنگە بزانین کە لە کاتێکدا کورتە ڤیدیۆکان ڕەنگە کات بەسەربردنێکی خۆش و زانیارییبەخش بن، بەڵام نابێت جێگەی چالاکییە مانادارتر و بەرهەمدارترەکانی وەک خوێندن، خوێندنەوە، یان بەشداریکردن لە پەیوەندییە واقیعی و ڕاستەقینەکاندا بگرنەوە. گرنگە بە شێوەیەکی مامناوەند و بە ئاگادار بوون لە ئەگەری مەترسییەکانی، بەکار بهێنرێن.

مەهێڵە هەموو کات و وزەت لێ ببات، بە تایبەت تۆی خوێندکار؛ مەهێڵە ‘فۆکەس’ و ‘بەرهەمداری؛ت لە پۆلدا لێ بسەنێتەوە. لەبیرت بێت کە خوێندنەکەت لە پێشینەدا دابنێیت و ڕێگەی دیکە بدۆزیتەوە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ جیهانی دەوروبەرت و هەمیشە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا هاوسەنگ و هۆشیار بمێنەرەو

وەک پزیشکێکی دەروونی زۆرجار بیر لە کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ژیانمان دەکەمەوە. یەکێک لە نوێترین ڕەوت (trend)ەکان سەرهەڵدانی (ڤیدیۆی کورت)ە لە مۆبایلدا. چ لە ڕێگەی (تیکتۆک، یوتیوب، فەیسبوک) یان هەرچیەکی تر بێت. لە کاتێکدا بە دڵنیاییەوە ئەم میدیایە سوودی هەیە، بەڵام مەترسیشی هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.

لە لایەکەوە کورتە ڤیدیۆکان لە مۆبایلدا دەتوانن ڕێگەیەکی چێژبەخش و زانیارییبەخش بن بۆ دەسکەوتنی “دەستبەجێ”ی ناوەڕۆک و هەواڵ، و دەتوانن یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی لە هەواڵ و ڕەوت و کەلتووری باو دا ئاگادار بین. تەنانەت دەتوانن دەرچەیەکی داهێنەرانە بن بۆ تاکەکان بۆ دەربڕینی خۆیان، بەڵام لە لایەکی تریشەوە ‘خراپی’شیان هەیە، کە دەبێت ئاگاداریان بین.

پێش هەموو شتێک ڤیدیۆی کورت دەشێت ببێتە (خوو) و کات بە فیڕۆ بدات و لە چالاکییە بەرهەمدارتر و مانادارترەکان دوورمان بخاتەوە. هەروەها بۆی هەیە پەرە بە کەلتووری “دەسکەوتنی دەستبەجێ immediate gratification” بدات، کە ئەو حاڵەتەیە کە تۆ کرۆک و کورتکراوەی ناوەڕۆکەکان (هەرچیەک بن) بە خێرایی و یەک لە دوای یەک وەردەگری، بە جۆرێک کە کار لە ئارامی و بەسەبریی کەسەکان لەسەر ماوەی گەیشتن بە زانیاری، یان ماناو مەفهوومی باسەکان دەكات. چ جای ئەوەی زانیارییەکان کەمتر لە مێشک دا دەمێننەوە، چونکە خێراتر دێن و گوزەر دەکەن و لە سەریەک و بێ ویستی خۆت دێن، دەرەنجام “نرخاندن بۆ زانیاری”ش کەمتر دەبێتەوە، چونکە ئەو ئەنجام و زانیارییانە بە پەلە و بە هەڵپە و، بێ مکوڕی و بە دواداگەڕانی زۆر و ماندووبوون دەستکەوتوون.

جگە لەوە، دەرئەنجامی زیاتریش هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بەتایبەتی بۆ گەنجان و خوێندکاران کە ڕۆژانە ئامادەی وانەکانی پۆل دەبن. بەکارهێنانی زیادەڕۆی کورتە ڤیدیۆکان لەلایەن خوێندکاراندا بۆی هەیە زیان بە پرۆسەی فێربوونیان بگەیەنێت. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەکارهێنانی زۆری ڤیدیۆی کورت دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ماوەی سەرنجدان (Attention span) و مانەوەی زانیاری لە مێشک و توانا مەعریفییەکانی تریش هەبێت. ئەمەش دەکرێت زیانبەخش بێت، ڕەنگە خوێندکار لە وانەی پۆلدا، بە تایبەتی لە سەرەتادا، ڕەوتی قسەکردنی مامۆستای بە خاوتر و “ناسەرنجڕاکێش”تر بێتە بەرچاو، ئەوەش لەبەر ئەو پێشبینییە، یان ئەو ڕاهاتنە کە قسەو باسەکان زوو زوو بگۆڕێن، چەشنی سروشتی خێرای کورتە ڤیدیۆکان، بە مانایەکی تر، بەردەوام چاوەڕێی هاتنی  خێرای “بەشی داهاتوو” دەکرێت.

لە کۆتاییدا؛ گرنگە بزانین کە لە کاتێکدا کورتە ڤیدیۆکان ڕەنگە کات بەسەربردنێکی خۆش و زانیارییبەخش بن، بەڵام نابێت جێگەی چالاکییە مانادارتر و بەرهەمدارترەکانی وەک خوێندن، خوێندنەوە، یان بەشداریکردن لە پەیوەندییە واقیعی و ڕاستەقینەکاندا بگرنەوە. گرنگە بە شێوەیەکی مامناوەند و بە ئاگادار بوون لە ئەگەری مەترسییەکانی، بەکار بهێنرێن.

مەهێڵە هەموو کات و وزەت لێ ببات، بە تایبەت تۆی خوێندکار؛ مەهێڵە ‘فۆکەس’ و ‘بەرهەمداری؛ت لە پۆلدا لێ بسەنێتەوە. لەبیرت بێت کە خوێندنەکەت لە پێشینەدا دابنێیت و ڕێگەی دیکە بدۆزیتەوە بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ جیهانی دەوروبەرت و هەمیشە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا هاوسەنگ و هۆشیار ە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *