گرافیك دیزاین چییە؟

گرافیک دیزاین شێوازێکی گەیاندنی بینراوە، کە بەکاردێت بۆ گەیاندنی زانیاری و پەیامێکی دیاریکراو بە بینەر،لە ئەنجامی دەربڕینی بینراوی بیرۆکە کە پشتدەبەستێت بە ( دروستکردن، دیاریکردن، ڕێکخستنی) توخمە بینراوەکان،  گرافیک دیزاین تەنها کار لەسەر لایەنی جوانی ناکات بەڵکو لە پڕۆسەی چارەسەری کێشە و داهێنەریدا کار لەسەر پێشکەشکرنی  زانیارییەکان دەکات  بەشێوەیەک کرداری بێت و کاریگەری لەسەر بینەر هەبێت، ئەو کەسەی بەم کارە هەڵدەستێت پێی دەوترێت گرافیک دیزاینەر،

پڕۆسەی چارەسەری گرافیک دیزاین دەتوانێت ئەم کاریگەرییانە دروست بکات:

قایلکردن، ئاگادارکردنەوە، ناساندن، هاندان، ڕێکخستن، براند، ورووژاندن، دیاریکردن، سەرقاڵکردن و گەیاندن یان هەڵگرتنی چەندین ئاست لەواتا.

گرافیک دیزاین دەتوانێت ئەوەندە کاریگەر بێت کە بتوانێت کار لە هەڵسوکەوتی بینەربکات، لەوانەیە بەرهەمی براندێک بکڕیت تەنها لەبەر سەرنج ڕاکێشیی دیزاینی پاکێج، یاخود تەماشای فیلمێک بکەیت بەهۆی کاریگەربوون بە دیزاینی پۆستەر، یاخود هاوکاریکردنی هەژاران بەهۆی سەرنجڕاکێشی دیزاینی پڕۆشورێک.

گرافیک دیزاینەران بە دەستی یاخود نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر یاخود زۆر جار بەکارهێنانی مۆبایل کار لەسەر دروستکردن و تێکەڵکردنی توخمەکانی گرافیک دیزاین دەکەن بۆ پێکهێنانی دەربڕینێکی بینراوی بیرۆکە و پەیام و گەیاندنی بە بینەری بەئامانجگیراو، ئەم کارەش لەپێناو دڵخۆشکردنی ئەو کڕیارەی دیزاینەکەی بۆدەکرێت، کەواتە گرافیک دیزاینەران بڕیار لەسەر ئەوەدەدەن چۆن شتێک جوان دەردەکەوێت پاشان بە باشی بگات بە بینەر و بەم هۆیەش پەیوەندی دروستبکەن، بەڕوانین لەو زاراوانەی پێشتر باسکراون گرافیک دیزاینەران پەیام دەگەیەنن( دیزاینەری گەیاندنن) و دروستکردنی شێوازێکی بینراو( دیزاینەری گەیاندنی بینراون)

جۆرەکانی دیزاین لە ئێستادا زۆرن وەک دیزاینی : بەرگی کتێب ، لۆگۆ ، فلێکس ، پۆستەر ، دیزاینی قوتوی خواردن…هتد یانی دەتوانین بڵێین لە ئێستادا دیزاین ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی ئێمەی مرۆڤدا دەبینێت ئینجا دیزاین خۆی لە گۆرینی ڕەنگ و گونجاندن و زۆر شتی دیکەدا دەبینێتەوە، بەتایبەت ڕێکخستن تا سەرنجی بینەر بەلای خۆیا ڕابکێشێت ئەمانەی خوارەوە نموونەن كە دەتوانن گۆڕانکارییەکان تێیاندا بەدی بكەن.

محەمەد غەفار زاد

قۆناغی دووەم

بەشی پەروەردەی كۆمپیوتەر – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *