گوڵبارین

د.مستەفازەنگنە

 

باڵا گەردانی باڵاتم

نەمامی سەوڵیش نایگاتێ

گلێنەی چاوم پێشکەشە

گەر بفەرمووی بۆیەک ساتێ

باتێکەڵ بین وەک شەبەنگی

بەهاری ساڵی پڕ باران

بتوێینەوە لەنێو یەکدا

وەک شیرو شەکری نێو فنجان

گەر ئەم تاسەم بۆ بشکێنی

لەکۆی تەمەن بۆیەکجاڕێ

دڵنیابە ساڵی دادێ

لەجێی باران گوڵ دەبارێ

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *